پەرلەمانتارێکی کورد: هۆکاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەنیا سیاسییە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرلەمانتارێکی کورد: هۆکاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەنیا سیاسییە

پەرلەمانتارێکی کوردی پەرلەمانی عێراق دەڵێ، نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەنیا هۆکارێکی سیاسییە ، دەشڵێ لە هەوڵی بەردەوامدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە.


ڕێبوار هادی، بڕیاردەری لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق و فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سەبارەت بە ئەو پرسیارەی کە بەردەوام ئاراستەمان دەکرێ ئاخۆ حکوومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەنێرێت؟ بێگومان ئەرکی سەرشانیەتی کە بینێرێت چونکە ناردنی مووچە بە گوێرەی یاسا و بەگوێرەی دەستووری عێراقی پێویستە بینێرێت و ئێمەش لەگەڵ لایەنە کوردییەکان هەوڵی تەواومان داوە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران".

 

گوتیشی: "پێشتریش ناردنی مووچە لە پەڕلەمانی عێراق بە دەنگی پەڕلەمانتاران و بە هەماهەنگی فراکسیۆنە کوردستانییەکان و فراکسیۆنەکانی دیکەی پەڕلەمانی عێراق بڕیاری لەسەر دراوە، بە گوێرەی ئەو یاسایە و بە گوێرەی ماددەی دە پێویستە حکوومەتی عێراقی مووچەی فەرمانبەران بدات لە کاتێکدا کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشە نەوتی خۆی لە ڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە ڕەوانەی عێراق دەکات ئەوکات پێویستە عێراق تەواوی مافەکانی هەرێمی کوردستان بدات".

 

جەختیشیکردەوە کە ئەوەی ئێستا کە عێراق مووچە نانێرێت پێچەوانەی یاسا و دەستووری عێراقییە و هۆکاری نەناردنی مووچەش تەنیا سیاسییە و زۆرجار عێراق وەکو هێز و کارتێکی گوشار لە دژی هەرێمی کوردستان بەکاری دێنێت، بەڵام حەق نیە پرسی مووچەی فەرمانبەران تێکەڵ بە کێشە و ملاملانێکانی نێوان هەولێر و بەغدا بکرێت".