"لەمەودوا کوالێتی ئاردی بایەع باشتر دەبێت"
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

"لەمەودوا کوالێتی ئاردی بایەع باشتر دەبێت"

بەڕێوەبەری كۆمپانیایی خۆراكی سۆران ئاشكرای دەكات، لە پێناو گەیشتنی ئاردی باشتر بە هاووڵاتیان چاودێری زیاتر خراوەتە سەر دابینكردنی جۆری گەنمەكە و ئاشەكانی هاڕین.

 

حوسێن محەمەد، بەڕێوەبەری كۆپانیایی خۆراكی سۆران، بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "دابەشكردنی بڕە خۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان لە رێگەی بریكارەكانی خۆراكەوە بەردەوامە و هەوڵیش دەدرێت لەگەڵ ژووری بازرگانی و لایەنە پەیوەندیدارەكان و بریكارەكانی هێنانی خۆراكەكان كوالێتییەکانیان باشتر بكرێن و بەپێی پێویست بەسەر هاووڵاتیان دابەش بكرێت".

 

بەڕێوەبەری كۆپانیایی خۆراكی سۆران، راشیگەیاند، بەشە ئاردی مانگی (3)ی هاووڵاتیانی سۆران دابەشكراوە، بۆ هی مانگەکانی دیكەش لە داهاتوویەکی نزیك دابەش دەكرێتەوە، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا چاودێری خراوەتە سەر جۆری گەنمەكە و ئاشەكان، بۆ ئەوەی ئاردێكی باش بۆ هاووڵاتیان دابین بكرێت و بەسەریان دابەش بكرێت.