پزیشكێكی كورد لە ستۆكهۆڵم بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پزیشكێكی كورد لە ستۆكهۆڵم بە هۆی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا



دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە پزیشكێكی كورد لە ستۆكهۆڵم بە هۆی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە گیانی لەدەست دا.


دکتۆر ڕێبەر زەندی كە پزیشکی ناسراوی کورد بوو لە ستۆکهۆڵم، نزیکەی دوو مانگ بوو بە هۆی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆڤیدـ١٩ لە نەخۆشخانەی داندرید لە ژێر چاودێریی چڕدا بوو، ئەمڕۆ سێشەممە کۆچی دوایی کرد.


دکتۆر ڕێبەر كە خەڵكی شاری كەركووكە و تەمەنی ٦٢ ساڵ بوو، لە ناوەندی نەخۆشەوانیی بلاکێبەری کاری دەکرد و هەر لەوێش تووشی پەتای ڤایرۆسە كوشندەكە بوو.