شاخه‌وان كاكه‌مه‌م به دوو ‌كورته‌ فیلم به‌شداریی‌ فێستیڤاڵێك ده‌كات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شاخه‌وان كاكه‌مه‌م به دوو ‌كورته‌ فیلم به‌شداریی‌ فێستیڤاڵێك ده‌كات

 

ده‌رهێنه‌رێكی كورد ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، دوای ده‌رهێنانی دوو كورته‌ فلیم له‌سه‌ر په‌تاى كۆرۆنا، به‌شداریی فێستیڤاڵێكی سینه‌مایی ده‌كات.

 

شاخه‌وان كاكه‌مه‌م، ده‌رهێنه‌رى كورد به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند: "له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ردوو كورته‌ فلیمی (له‌ماڵ ده‌مێنینه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بمێنینه‌وه‌) و (پابه‌ندبووین و هیوامان بۆ گه‌ڕایه‌وه‌)، ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری هه‌بوو، سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمی و حكوومییه‌كان ده‌ستخۆشییان له‌م دوو كاره كرد،‌ دواجار هه‌ردوو كورته‌ فلیم بۆ كێبڕكێ له‌ فێستیڤاڵی (سینه‌ما كۆ)ى ئۆنڵاین پاڵێوراون".

 

ئه‌وه‌شی خسته ‌ڕوو، چاوه‌ڕوانی ده‌ره‌نجامی باشن له‌ فلیمه‌كاندا، چونكه‌ له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بینه‌رێكى زۆریان هه‌بووه‌‌، گوتیشى: "كار ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك كورته‌ فلیمی دیكه‌ش به‌رهه‌م بهێنم، كه‌ به‌شێكی تایبه‌ته‌ به‌ پرسی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئایینیینه‌وه‌".