كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

شوێنەواری گەرمیان: پشكنین بۆ کەلوپەلە شوێنەوارییەکان دەکەین

"لە کاتی کەرەنتیندا لە پرۆژەیەکی شاری کەلار دۆزراونەتەوە"

لە كاتی بەڕێوەچوونی ڕێكارەكانی كەرەنتینە لە پرۆژەیەكی شارەوانیی كەلار، چەند كەرەستەیەكی شوێنەواری دەركەوتن، بەرپرسێك لە شوێنەواری گەرمیان دەڵێت پشكنین بۆ ئەو كەرەستانە دەكەین و دواتر لە مۆزەخانەی شارستانیی گەرمیان دەیانپارێزین.

ساڵح محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری شوێنەواری گەرمیان، ئەمڕۆ سێشەممە 12/5/202 بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لە كاتی رێكارەكانی پێشگیری لە پەتای كۆرۆنا لە مانگی رابردوو لە سنووری شاری كەلار لە كاتی ئەنجامدانی چەند پرۆژەیەكی شارەوانیی كەلار لە نزیك بازاڕی شارەكە، ژمارەیەك كەرەستەی شوێنەواری وەك گۆزە و خشڵ و كەرەستەی‌تر دۆزرانەوە."

ئەوەشی خستە ڕوو: "ئەو كەرەستانەیان لای خۆیان پاراستووە و بەهۆی نەبوونی دەوام و کاتی کەرەنتینە، لەسەر مێژووی هەڵگرتن و دروستكردنیان، پشكنینیان بۆ نەكرابوو، دەست بە پشكنینیان دەكەین و لە ئایندەیەكی نزیكدا لە مۆزەخانەی شارستانیی گەرمیان دەیانپارێزین."