ئیتاڵیا مافی کارکردن و مانەوە بە 600 هەزار کۆچبەر دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئیتاڵیا مافی کارکردن و مانەوە بە 600 هەزار کۆچبەر دەدات

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایگەیاند، وڵاتی ئیتاڵیا بە بڕیارێک مافی کارکردن و مانەوە دەدات بە 600 هەزار کۆچبەری ناو وڵاتەکەی.

 

ئاری جەلال،سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "وڵاتی ئیتاڵیا بە بڕیارێک مافی کارکردن و مانەوە دەدات بە 600 هەزار کۆچبەری ناو وڵاتەکەی لە بەرامبەر ئەوەی ئەو پەنابەرانە ڕۆڵی کارا و کاریگەریان هەبووە لە تێپەڕاندنی قەیرانی کۆرۆنا لەو وڵاتە".

 

ئاماژەی بە ئەوەش کرد لە بڕیارەکەی حکوومەتی ئیتاڵیادا ئاماژە بە ئەوە دراوە کە ئەو پەنابەرانە لەو قەیرانەدا ئەرکی چاودێریکردنی خەڵکانی پیر و پەکەوتەیان گرتووەتە ئەستۆ و نەیانهێشتووە بۆشایی ئابووری و هەڵئاوسان لەو وڵاتەدا دروست بێت".

 

گوتیشی: "حکوومەتی وڵاتەکە سەرەتا بڕیاری پێدانی مۆڵەتی شەش مانگی داوە بەو 600 هەزار کۆچبەرە کە پێشتر بە نایاسایی لە کێڵگەکان و ئەو خانانەی تایبەتن بە چاودێری کردنی کەسانی نەخۆش و بەساڵاچوان کاریان کردووە".