مەترسی هەیە ڤایرۆس لە هەسارەی مەریخەوە بگاتە سەر زەوی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مەترسی هەیە ڤایرۆس لە هەسارەی مەریخەوە بگاتە سەر زەوی


زانایانی ئەمریكا مەترسییان پێشان داوە لە ئەگەری هاتنی ڤایرۆسی سەیر و نەناسراو لە هەسارەی مەریخەوە بەرەو زەوی، ئەمەش لە ڕێگەی هاتوچۆی گەشتەكانی بۆشایی ئاسمانەوە.


تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) لە زاری زانایانی زانكۆی "ستانفۆرد"ی سەر بە ویلایەتی كالیفۆرنیای ئەمریكی گواستەوە كە ئەگەری هەیە ڤایرۆسی سەیر و نەناسراو لە هەسارەی مەریخەوە بگوازرێتەوە سەر زەوی، بە تایبەتی كاتێك گەشتەكانی بۆشاییگەری بەرەو مەریخ ئەنجام دەدرێ.


زاناكان داوایان كردووە ئەوانەی گەشت بۆ مەریخ دەكەن، پێویستە لە كاتی گەڕانەوەدا پشكنینی وردیان بۆ بكرێت و بۆ ماوەیەكی درێژ لە شوێنی تایبەت بهێڵدرێنەوە و پاك بكرێنەوە لەهەر ڤایرۆسێك كە لە هەسارەی مەریخ هەڵیانگرتبێت.


باسیان لەوەش كردووە كە هەر مووشەكێك لە مەریخ دەگەڕێتەوە بە مادەی كیمیایی تایبەت پاك دەكرێتەوە و لە پلەیەكی بەرزی گەرمیدا دەهێڵدرێتەوە، بە هەمان شێوە ئەم بەرد و مادانەی لەوێشەوە دەهێندرێن، پاك دەكرێنەوە.


راگەیاندنی ئەگەری بوونی ئەم مەترسییە لە كاتێكدایە هاووڵاتییانی جیهان بە دەست پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە تۆقیون و لە هەر ئەگەرێكی باسكردنی ڤایرۆسی تردا، نیگەرانی و ترسی زیاتر بڵاو دەبێتەوە.