كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە مانگی نیسان zoom نزیكەی 131 ملیۆن جار دابەزێنراوە

 

ئەپلیكەیشنی zoom كە تایبەتە بە پەیوەندیكردن، یەكێكە لەو ئەپلیكەیشنانەی كە لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زۆرترین داهاتی هەبووە، هۆكارەكەش بەهۆی كەرەنتینكردنی ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتییان لە ماڵەوە بۆیە خواستی هاووڵاتییان لەسەر پەیوەندیكردن بە zoom زۆرتر بووە.

دامەزراوەی (Sensor Tower) بۆ توێژینەوە ئاشكرای كردووە، تەنها لە مانگی نیسانی ئەمساڵدا ئەپلیكەیشنی zoom نزیكەی 131 ملیۆن جار لە سەر ئامێرە زیرەكەكاندا دابەزێنراوە.

هەرچەندە پێشتر حكوومەتی هیندستان داوای لە هاووڵاتییانی كرد كە كەمتر گرنگی بەكارهێنانی ئەپلیكەیشنی zoom بدەن بەهۆی ئەوەی لە ڕووی ئاسایشەوە سەلامەت نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لەسەر ئاستی جیهاندا وڵاتی هیندستان بە پلەی یەكەم بۆ دابەزاندنی zoom دێت، بەشێوەیەک 18%ی دابەزاندنی ئەو ئەپە لەوێ بووە.