پسپۆڕێكی ژینگه‌: ئه‌و قسانه‌ی له‌باره‌ی هاوینی ئه‌مساڵ ده‌كرێت ڕاست نین
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پسپۆڕێكی ژینگه‌: ئه‌و قسانه‌ی له‌باره‌ی هاوینی ئه‌مساڵ ده‌كرێت ڕاست نین

 

د. مه‌سعود حوسێن، پسپۆری ژینگه‌ و مامۆستای زانكۆ، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ (باسنیوز) وه‌ڵامی ئه‌و ده‌نگۆ و قسه‌وباسانه‌ ده‌داته‌وه،‌ كه‌ له‌باره‌ی هاوینی ئه‌مساڵه‌وه‌ ده‌كرێن

(باسنیوز) ده‌گوترێت هاوینی ئه‌مساڵ دره‌نگ ده‌ست پێده‌كات، ئایا له‌ ڕووی زانستییه‌وه‌ ئه‌مه‌ ڕاسته‌؟

د. مه‌سعود حوسێن: "بابه‌تی دره‌نگ و زوو هاتنی هاوین، په‌یوه‌ندی به‌ خولانه‌وه‌ی زه‌وی به‌ ده‌وری خۆردا هه‌یه‌، نه‌وه‌ك بابه‌تی دیكه‌، ڕاسته‌ ژینگه‌ی ئه‌مساڵ به‌ به‌راورد به‌ ساڵانی ڕابردوو كاریگه‌ری هه‌یه‌، به‌ڵام بابه‌ته‌كه‌ له‌ ڕووی زانستییه‌وه‌ به‌و شێوه‌یه‌ نییه‌ كه‌ هه‌ندێك میدیا باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن، خوله‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ (زستان، به‌هار، هاوین و پایز)، ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوو به‌ هۆی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و وه‌ستانی كارگه‌ پیشه‌سازییه‌كان، تاڕاده‌یه‌ك بووه‌ هۆی پاكبوونه‌وه‌ی ژینگه‌، به‌ڵام به‌ به‌راورد به‌ دوو یاخود چوار ساڵی ڕابردوو نه‌وه‌ك 30 یاخود 50 ساڵی ڕابردوو، ده‌بێت پاكبوونه‌وه‌ی ژینگه‌ و پله‌ی گه‌رمی لێك جیا بكرێته‌وه‌، تا ڕاده‌یه‌كی كه‌م له‌ ماوه‌یه‌كی كه‌مدا وه‌ستانی گازه‌ گه‌رمكه‌ره‌كان كاریگه‌ری له‌سه‌ر پله‌ی گه‌رمی هه‌یه‌، به‌ڵام نه‌وه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی زۆر".

(باسنیوز) زۆر وێنه‌ی جیاواز له‌باره‌ی هاوینی ئه‌مساڵه‌وه‌ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌، گوایه‌ پله‌ی گه‌رمیی ئه‌مساڵ به‌رز نابێت؟

د. مه‌سعود حوسێن: "ئه‌و قسانه‌ی له‌باره‌ی هاوینی ئه‌مساڵ ده‌كرێت، ڕاست نین‌، چونكه‌ پاش ساڵانی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردووه‌وه‌ به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی ئۆتۆمبێل و بوونی كارگه‌ پیشه‌سازییه‌كان و جووڵه‌ی زۆری فڕۆكه‌كان و زیاتر به‌كارهێنانی نه‌وت بۆ پیشه‌سازیی جۆراوجۆر، ژینگه‌ی جیهان به‌ره‌ به‌ره‌ به‌ره‌و گۆڕانكاری ڕۆیشت، ئێستا تاڕاده‌یه‌كی كه‌م گۆڕانكاری ڕووده‌دات، به‌ به‌راورد به‌ چه‌ند ساڵی ڕابردوو، به‌ڵام بڵێن گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌بێت به‌ به‌راورد به‌ 50 ساڵی ڕابردوو نه‌خێر هه‌رگیز شتی وا ڕوونادات، چونكه‌ كاریگه‌ری گازه‌ گه‌رم كه‌ره‌كان و ئه‌و ژینگه‌ی پیسبوونه‌ نه‌هاتووه‌ته‌وه‌ سه‌ر سفر، ناشگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر خاڵی سفر، چونكه‌ ژینگه‌ ماوه‌یه‌كی زۆری پێویسته‌ تا خۆی پاك ده‌كاته‌وه‌.

(باسنیوز) پێشبینی ده‌كرێت هاوینی ئه‌مساڵ چۆن بێت؟

د. مه‌سعود حوسێ،: ئه‌و پێشبینییانه‌ی كه‌ بڵاو كراونه‌ته‌وه،‌ گوایه‌ هاوینی ئه‌مساڵ گه‌رم نابێت و پله‌ی گه‌رما له‌ نێوان 30 بۆ 40 پله‌ ده‌بێت، به‌ڵام له‌ ڕووی زانستییه‌وه‌ ڕاست نییه‌، پێشبینی ده‌كرێت پله‌ی گه‌رما وه‌ك ساڵانی ڕابردوو له‌ هه‌ندێك شوێن نه‌گاته‌ 55 پله‌ تا ڕاده‌یه‌كی كه‌م نزم ببێته‌وه‌، به‌ڵام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ده‌گاته‌ سه‌رووی 40 پله‌، چونكه‌ ژینگه‌ به‌و شێوه‌یه‌ پاك نه‌بووه‌ته‌وه‌ بڵێین وه‌ك ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا كه‌ هاوینان پله‌ی گه‌رمی له‌ نێوان 30 بۆ 38 پله‌دا بووه.