عێراق هاوردەکردنی بەنزین رادەگرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

عێراق هاوردەکردنی بەنزین رادەگرێت

وەزارەتی نەوتی عێراق هاوردەکردنی بەنزین لە دەرەوەی وڵات، رادەگرێت و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10-5-2020، حامد یونس زەوبەعی، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری پاڵاوگەکان، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لە رۆژانی قەدەغەی هاتوچۆ، سەرەڕای نەبوونی خواست لەسەر بەنزین، بەڵام وەزارەت رۆژانە بڕی 600 هەزار بەرمیل نەوتی لە پاڵاوگەکان دەپاڵاوت و دەیخستە ناو عەمبارەکانی خۆی.

حامد یونس زەوبەعی بە ئاماژەکردن بەوەی ئێستا عێراق بڕێکی زۆر بەنزینی عەمبارکراوی هەیە، رایگەیاندووە، بڕیاریان داوە بۆ ئەم مانگە (مانگی 5ـی 2020)، بەنزین لە دەرەوە هاوردە نەکەن، ”تەنیا ئەگەر زۆر پێویست بکات، ئەوا بەنزینی موحەسەن هاوردە دەکەین“.