به‌ ڤیدیۆ.. مه‌له‌ك ڕۆژهات كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ ڤیدیۆ.. مه‌له‌ك ڕۆژهات كلیپێكی نوێی بڵاو كرده‌وه‌

 

مه‌له‌ك ڕۆژهات، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به‌ ناوی (خه‌میلی زۆزان) بڵاو كرده‌وه‌.

 

ئه‌و گۆرانییه‌ پێشتر ئارام تیگران، هونه‌رمه‌ندی به‌ ناوبانگی كورد، بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام مه‌له‌ك به‌ میوزیكێكی نوێ تۆماری كردووه‌ و له‌ ئیسته‌نبۆڵ كاری وێنه‌گرتنی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه‌ كردووه‌.

 

مه‌له‌ك، له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "به‌هیوام گۆرانی و كلیپه‌كه‌ به‌ دڵی هه‌موو لایه‌ك بێت".

 


مه‌له‌ك ڕۆژهات، خه‌ڵكی باكووری كوردستانه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، له‌ ساڵی 2020 چه‌ند گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌.