قەڵایەکی مێژوویی سنووری دووکان پشتگوێ خراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

قەڵایەکی مێژوویی سنووری دووکان پشتگوێ خراوە

قەڵای (جولەندی) لە سنووری شارۆچکەی دووکان قەڵایەکی دێرینە کە لە شوێنێکی سەختی شاخێکی بەرز دروست کراوە و بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکانیش داوای لێکۆڵینەوە و بایەخدان بە قەڵاکە دەکات.

رێژین ڕەئووف، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "قەڵای (جولەندی) یەکێکە لە قەڵا کۆنەکانی کوردستان و دەکەوێتە ھاوینەھەواری چەمی ڕەزان لە قەزای دووکان کە لەسەر چیایەکی بەرز دروست کراوە و تەنھا لە یەک ڕێگەوە دەتوانرێت بۆی بچیت".

گوتیشی: "تا ئێستا پاشماوەی دیوارەکانی ئەو قەڵایە ماوەتەوە کە بە قسڵ و بەرد بە شێوازێکی بیناسازی پێشکەوتووی ئەو سەردەمە دروست کراوە".

 دەربارەی مێژووی قەڵاکە، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان ڕوونی کردەوە کە نازاندرێت بۆ چ سەردەمێک دەگەڕێتەوە، چونکە ئەو قەڵایە ھاوشێوەی سەرجەم قەڵاکانی دیکە تاڕادەیەک پشتگوێ خراوە و ھیچ لێکۆڵینەوەیەکی شوێنەواری بۆ نەکراوە.

 بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دووکان ئاماژەی بەوەش دا کە چارەنووسی قەڵاکە بەرە و نەمان دەچێت، بۆیە پێویستە لایەنی پەیوەندیدار لە گەشتوگوزار و شوێنەوار ئاوڕی جددی لێ بدەنەوە و کاری پێویستی پاراستنی بۆ ئەنجام بدەن.