ئەلیسا: پێویستە ژنان شانازی بە جەستەی خۆیانەوە بکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەلیسا: پێویستە ژنان شانازی بە جەستەی خۆیانەوە بکەن

ئەلیسا، ژنە هونەرمەندی لوبنان و عەرەب داوا لە ژنان دەکات شانازی بە جەستەی خۆیانەوە بکەن.

ئەلیسا لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) بەشداریی هەڵمەتێکی ژنانی وڵاتەکەی دژی گێچەڵی سێکسیی کوڕانی دژ بە ژنان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کردووە.

ئەو هەڵمەتە دوای لێدوانی ئاسایشی لوبنان هات، کە رایگەیاندبوو، هەموو مانگێک زیاتر لە 100 ژنی لوبنان سکاڵا دژی گێچەڵی سێکسی، کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رووبەڕووی دەبنەوە، تۆمار دەکەن.

ئەلیسا داوای لە ژنان کردووە شانازی بە جەستەی خۆیانەوە بکەن و سکاڵا لە دژی هەرکەسێک تۆمار بکەن، کە گێچەڵیان پێدەکەن، چونکە ”گێچەڵی سێکسی لە گەورەترین تاوانەکانە، کە دەرهەق بە ژن و کچان دەکرێ“.