سه‌یوان گاگلى، گۆرانیبێژی كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی (خودایه) بڵاو كرده‌وه.
گۆرانییه‌كه ئایینییه و فه‌رید عه‌بدولقاسمی تێكسته‌كه‌ی نووسیوه، ئاوازه‌كه‌ی وه‌رگیراوه، له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاری وێنه‌گرتن بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كراوه، محه‌مه‌د به‌هرام پور كاری ده‌رهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپه‌كه كردووه.
سه‌یوان گاگلی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، گۆرانییه‌كانی زیاتر به شێوه‌ی شاد و هه‌ڵپه‌ركێیه.