تۆم كرۆز و ناسا كاریكی هاوبەش ئەنجام دەدەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

تۆم كرۆز و ناسا كاریكی هاوبەش ئەنجام دەدەن

 

ئەكتەری ناسراوی هۆلیۆد تۆم كرۆز بەشداری لە فیلمێكی تایبەت بە بۆشایی ئاسمان دەکات.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی ناسا ڕایگەیاندووە كە ئەكتەری ناسراوی هۆلیۆد تۆم كرۆز بەشداری لە فیلمێك دەكات كە بەشێك لە گرتەكانی لە سەر وێستگەكانی ناسا لە بۆشایی ئاسمان دەگیرێت.

گیم بریدنستین، بەڕێوەبەری ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریكی ناسا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر)دا نووسیویەتی: ناسا زۆر بە پەرۆشە كە كارێكی هاوبەشی هونەری لەسەر وێستگەیەكی ناسا لە بۆشایی ئاسمان لەگەڵ ئەكتەری ناسراو تۆم كروز ئەنجام بدات.

هەرچەندە ناسا تاوەكو ئێستا وردەكاری لەبارەی كاتی نمایشكردن و رۆڵی تۆم كرۆز لەم فیلمەدا دیاری نەكردووە، بەڵام كۆمپانیای سپەیس ئێكس كە كار بۆ ناسا دەكات، هەندێك زانیاری ئاشكراكردووە كە ناسا ئامادەكاری بۆ ئەو فیلمە كردووە.