كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کشتوکاڵی سلێمانی: بڕیارێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان بەرھەمی گەنمی جووتیاران دەبووژێنێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی دەستخۆشی لە بڕیاری پەسندکردنی کڕینەوەی گەنمی زیادەی جووتیاران لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستاەوەن دەکات و ڕای دەگەیەنێت بەھۆی ئەو بڕیارەوە چی دیکە جووتیاران گەنمەکانیان ھەرزانفرۆش ناکەن.

شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەو بڕیارەی کە ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی دوێنێ چوارشەممە تایبەت بە کڕینەوەی بەرھەمی زیادەی گەنمی جووتیاران لەلایەن کەرتی تایبەتەوە داویەتی، بڕیارێکی گرنگە، چونکە ساڵانە عێراق تەنھا سێیەکی گەنمی جووتیارانی ھەرێمی کوردستان دەکڕێتەوە و ئەوی دیکەی جوتیاران بە نرخێکی ھەرزان لە بازاڕ دەیفرۆشنەوە و زەرەرمەند دەبن".

 گوتیشی: "دوای کەوتنە باری جێبەجێکردنی بڕیارەکە، مەرج و ڕێنمایی و نرخی کڕینەوەی گەنمەکە و شێوازی ھەڵگرتنی گەنمە بۆ کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت دەردەچێت و بەپێی پلانێک گەنمە زیادەکە لە جووتیاران وەردەگیردرێت".

بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی بەھۆی ئەو بڕیارەوە چی دیکە گەنمی کوالێت خراپ بۆ دروستکردنی نان و پێداویستییە خۆراکییەکانی دیکە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان ناکرێت و بۆ ئەومەبەستە پشت بە بەرھەمی ناوخۆ دەبەسترێت".

ھەرێمی کوردستان بۆ پێداویستی ساڵانەی خواردن، پێویستی بە ٦٠٠ ھەزار تۆن گەنمە و بەرھەمی ساڵانەشی دەگاتە زیاتر لە یەک ملیۆن تۆن و ئەو بڕەشی کە بەغدا لە سایلۆکان وەری دەگرێت، تەنھا ٣٦٠ ھەزار تۆنە.