ته‌ها قادر: چه‌ند به‌رهه‌مێكى نوێ و جیاوازم ئاماده‌ كردووه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ته‌ها قادر: چه‌ند به‌رهه‌مێكى نوێ و جیاوازم ئاماده‌ كردووه‌

 

ته‌ها قادر، گۆرانیبێژى كورد، په‌یامێكى بۆ هه‌وادارانى بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "چه‌ند به‌رهه‌مێكى نوێ و جیاوازم ئاماده‌ كردووه و توانایه‌كى زۆرم له‌گه‌ڵیان سه‌رف كردووه‌".

شه‌وى ڕابردوو 6/5/2020، ته‌ها قادر نوێترین وێنه‌ى خۆى، له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئینستاگرام) بڵاو كرده‌وه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات: "به‌هۆى ئەو بارودۆخەی ئێستا كە یەخەی كوردستان و بگرە جیھانیشی گرتووە، وای كردوە كە لە بڵاوكردنەوەی بەرھەمەكانم زۆر دوا بكەوم".

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌: "دەمەوێ پێتان بلێم كە چەند بەرھەمێكی نوێ و جیاوازم بۆتان ئامادە كردووە، كه‌ توانایەكی زۆرم لەگەڵیان سەرف كردووە و دلًنیام جێگایان لە دلًی ھەمووتان ده‌بێته‌وه‌".

ته‌ها قادر خه‌ڵكی شاری سۆرانه‌، كۆلێژى ئه‌ندزیاریی ته‌لارسازى ته‌واو كردووه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌، كلیپه‌كانی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بینه‌رێكی زۆریان هه‌یه‌.