هاوسەری سەرۆک وەزیرانی کەنەدا نهێنییەکانی رۆژانی تووشبوون بە کۆرۆنا ئاشکرا دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

هاوسەری سەرۆک وەزیرانی کەنەدا نهێنییەکانی رۆژانی تووشبوون بە کۆرۆنا ئاشکرا دەکات

هاوسەری سەرۆک وەزیرانی کەنەدا نهێنییەکانی رۆژانی تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، ئاشکرا دەکات.

سۆفی گریگوار ترۆدۆ، هاوسەری جەستن ترۆدۆی سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بە رادیۆیەکی وڵاتەکەی راگەیاندووە، دوای تووشبوونی بە پەتای کۆرۆنا، لە ماڵەوە خۆی لە خەڵک دابڕی.

سۆفی ترۆدۆ هەروەها رایگەیاندووە، بەردەوام لە ماڵەوە بووە و نەیتوانیوە لە سێ منداڵەکەی نزیک بێتەوە، ”لێیان نزیک نەدەبوومەوە و دەمامک و دەستکێشم بەکار دەهێنا، بەهیچ شێوەیەک ئاسان نەبوو“.

لەبارەی بوونی مەترسی لەسەر گیانی، هاوسەری ترۆدۆ رایگەیاندووە، ماوەی هەفتەیەک مەترسیی مردنی لەسەر بووە، هەستی بۆن و تامکردنی لە دەست داوە، ”سەرم ژانێکی زۆری هەبوو، جەستەم شەکەت و زۆر بە زەحمەت خۆراکم هەرس دەکرد“.