كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەپێی توێژینەوەیەك لە ساڵی 2070 كارەساتی سروشتی گەورە روودەدەن

 

بەپێی توێژینەوەیەكی تازە دوای 50 ساڵی دیكە كارەساتی سروشتی گەورە بە هۆی گۆڕانی كەشو هەوا لە جیهاندا ڕوودەدەن.

(مارتین شیفەر) كە شارەزایەكی ژینگەیە لە زانكۆیەكی هۆڵەندی، توێژینەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە لە سەر ئەو گۆڕانكارییانەی لە داهاتوو بەهۆی كەشوهەوادا دروست دەبن لە توێژینەوەكەیدا، ئەو شارەزایە دەڵێت: "لە ساڵی 2070 واتە دوای پەنجا ساڵی دیكە نزیكەی 3.5 ملیار كەس لە جیهاندا ناتوانن ئامێرە فێنكەرەوەكان بەكاربهێنن، ئەمەش بە هۆی بەرزبوونەوەیەی پلەیەكی گەرمی لەو ناوچە گەرمەكانی جیهاندا".

ئەو شارەزایە كە توێژینەوەكەی بە گۆڤاری (بروسیدینگز) بڵاوكردووەتەوە، نووسیویەتی: "6000 ساڵ پێش ئێستا پلەی گەرمی ساڵانە لە نێوان 11 تاكو 15 پلە بووە، بەڵام ئێستا ئەو پلەی گەرمییانەی كە ساڵانە تۆمار دەكرێن لە 50 پلە زیاترە، بەو پێشبینییە زانستیانەی كە كراون بەهۆی گۆرانكاری كەشوهەواوە ساڵانە پلەی گەرمی نزیكەی یەك پلە بەرز دەبێتەوە".