باران حه‌كیمی: كاره‌ هونه‌رییه‌كانم وه‌ستاندووه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

باران حه‌كیمی: كاره‌ هونه‌رییه‌كانم وه‌ستاندووه‌

 

باران حه‌كیمی، خانمه‌ گۆرانیبێژی كورد، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، كاره‌ هونه‌رییه‌كانی وه‌ستاندووه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ باران حه‌كیمى به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "چه‌ند مانگێكه‌ كاره‌ هونه‌رییه‌كانم وه‌ستاندووه‌، تا بارودۆخه‌كه‌ ئارام نه‌بێته‌وه‌، هیچ كارێكی نوێ ناكه‌م، گرنگترین شت ئه‌وه‌یه‌ هه‌موومان به‌ سه‌لامه‌تی له‌و بارودۆخه‌كه‌ ده‌ربچین".

گوتیشی: "له‌و ماوه‌یه‌دا چه‌ند كارێكی نوێم ئاماده‌ كردووه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕوانی باشبوونی بارودۆخه‌كه‌ ده‌كه‌م".

باران حه‌كیمی خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه‌.