دەزگای لوتکە: تەرمی پەنابەرێکی کورد لە تورکیا دۆزرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دەزگای لوتکە: تەرمی پەنابەرێکی کورد لە تورکیا دۆزرایەوە

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، تەرمی پەنابەریکی کورد لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا، لە ماڵەکەی خۆی دۆزاوەتەوە.

 

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "نوێنەری دەزگامان لە تورکیا پێی ڕاگەیاندین ، کە تەرمی پەنابەریکی کورد لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا لە ماڵەکەی خۆی دۆزاوەتەوە".

 

ئاماژەی بەئەوەش کرد، تەرمەکە ماوەی دە ڕۆژە لە ماڵەکەدایە و لە پاش ئاگاداربوون لە ڕووداوەکە هێزەکانی ناوچەکە بە مەبەستی توێکاری پزیشکی تەرمەکەیان ڕەوانەی دادوەری پزیشکی کردووە و هۆکاری گیانلەدەستدانەکەشی بۆ بوونی نەخۆشی شەکرە گەڕێنراوەتەوە کە ماوەی دە ساڵە هەڵگری ئەو نەخۆشه بووە.

 

ڕاشیگەیاند: "ئەو پەنابەرە کوردە و بەڕەگەز عێراقی بووە و ناوی تەواوی (داود سلێمان عوسمان)ە و خەڵکی شاری کەرکوکە بووە، ماوەی دە ساڵە لە شاری ئیستەنبوڵی تورکیا دەژیێ".