كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بووەوە

 

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی بۆرسەی جیهاندا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە، هۆكارەكەشی بۆ رێككەوتنەكەی نێوان وڵاتانی ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دەگەڕێتەوە.

ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە 5/5/2020، نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی تۆمارکرد و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 30 دۆلار و 31 سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بۆ 25 دۆلار و 80 سەنت بەرزبووەوە.

رۆژی 12ی نیسانی ئەمساڵ وڵاتانی ئۆپێك و بەرهەمهێنەرانی سەربەخۆ لەسەر كەمكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە نۆ ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا رێککەوتوون، بە ئامانجی بەرزکردنەوەی نرخەکەی، کە بەهۆی کاریگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ناکۆکی نێوانی رووسیا و سعوودیە نرخی نەوت دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد.