پەرتووکی "پاڵە‌وانی من تۆی" چاپ و بڵاو کرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەرتووکی "پاڵە‌وانی من تۆی" چاپ و بڵاو کرایەوە

كتێبی "پاڵە‌وانی من تۆی" کە بە پێشنیاری کۆمیتەی چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکان و گرووپی تەندروستی و پشتیوانیی کۆمەڵایەتی – دەروونناسی ((IASC MHPSS RG) ئامادە کراوە، لەلایەن نووسەر و وەرگێڕێکی کوردەوە کرایە کوردی و بڵاو کرایەوە.

بەپێیز زانیاریی پێگەی هەواڵی هاژە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کتێبی "پاڵەوانی من تۆی" بە هاوبەشی لەلایەن پسپۆڕانی نێودەوڵەتی، ناوچەی و دامەزراوەکانی ئەندام و دایکان و باوکان و ڕاهێنەرانی منداڵانی ١٠٤ وڵاتی جیاوازەوە ئامادە کراوە.

لەو کتێبەدا پتر لە ١٧٠٠ منداڵ، دایک و باوک و ڕاهێنەری پەروەردەیی، ئەزموونەکانی خۆیان لەبارەی پەتای هەمەگیر و جەهانداگری کۆرۆنا خستووەتە ڕوو و ئەو چیرۆکە لەلایەن منداڵانەوە بۆ خودی منداڵان نووسراوەتەوە.

ئەم کتێبە کە لە کاتی سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا چاپ کراوە، تاوتوێیەکی نێودەوڵەتییە کە بە زمانەکانی "ئیسپانی، ئینگلیزی، ئیتاڵی، فەڕەنسی و عەرەبی، بۆ لێکدانەوەی تەندروستیی دەروونی و هەڵسەنگاندنی نیازە دەروونییەکانی منداڵان لە کاتی سەرهەڵدانی  پەتای کۆرۆنا (کووید ١٩) چاپ کراوە.

ئەو کتێبە لەلایەن سەبا میرحوسێنی، کراوەتە فارسی و لەلایەن خاتوو لەیلا ساڵحی نووسەر و وەرگێڕی بۆکانییەوە کراوەتە کوردی و لەلایەن وەشانگەی "میچکا"وە چاپ کراوە. ئەم کتێبە هاوکات بە شێوەی "PDF" و بە خۆڕایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکرێتەوە.

لەیلا ساڵحی شاعیر و وەرگێڕ و مامۆستای بۆکانی لە پاییزی ساڵی ٢٠١٩ لەلایەن تۆڕی "هاندەرانی کتێبخوێنیی ئێران"ەوە پلەی یەکەمی ئێرانی لە بواری هاندان بۆ کتێبخوێنەوەی لە ئاستی ئێران بەدەست هێنا.