بۆ یەكەم جار وێنەیەكی ڕوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بۆ یەكەم جار وێنەیەكی ڕوونی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرایەوە


ئەمڕۆ دووشەممە بۆ یەكەم جار وێنەیەكی ڕوون و بە وردەكاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو كرایەوە، كە لەوەتەی سەرەتای ئەم ساڵەوە تەنگی بە جیهان هەڵچنیوە.


رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی بڵاو كردەوە كە زانایانی بەریتانیا پەردەیان لەسەر یەكەم وێنەی پڕ وردەكاری ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڵداوەتەوە، كە لە ڕێگەی مایكرۆسكۆبی تایبەتەوە گیراوە.


تیمێكی كۆلێژی "زانستی ژیان" لە زانكۆی دێندی بەریتانی وێنەكەیان بڵاو كردووەتەوە، كە یەكەم جارە وێنەیەكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەم وردەكارییەوە بكەوێتە بەر چاوان.


رۆژنامەكە نووسیویەتی كە زانایانی پەیمانگەی هوبرێخت لە ئۆتریخت و بنكەی پزیشكی زانكۆی ئێراسمۆس لە رۆتردام و زانكۆی ماسترختیش بەشدارییان كردووە لە جیاكردنەوەی وێنەی ڤایرۆسەكە و شیكردنەوەیدا.


ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرەتای ئەمساڵەوە وەكو پەتایەك جیهانی گرتەوە و تا ئێستا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی نزیكەی 250 هەزار كەس لە جیهاندا.