كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانیی ئەمریکا: دەتوانین دەست بە گەشتە ئاسمانییەکان بکەینەوە

کۆمپانیایەکی فڕۆکەوانیی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، قۆناغە سەختەکە تێپەڕیوە و دەتوانن دەزت بە گەشتە ئاسمانییەکان بکەنەوە.

گاری کێلی، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای (Southwest Airlines)، کە کۆمپانیاکەی یەکێکە لە کۆمپانیا گەورەکای فڕۆکەوانی لە ئەمریکا، بە تۆڕی هەواڵی (CBS)ی راگەیاندووە، کۆمپانیاکەیان رێکارە تەندروستییەکان دەگرێتە بەر، بەشێک لە کورسییەکانی فڕۆکەکانی بە چۆڵی دەهێڵێتەوە و فڕۆکەکانیان بەردەوام بە دەرمانی دژی ڤایرۆس و میکرۆب، دەڕشێنێن.

گاری کێلی پێی وایە قۆناغە سەختەکەی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا تێپەڕیوە و لە مانگەکانی 7 و 8ـی ئەمساڵ دەتوانن دەست بە گەشتە ئاسمانییەکانیان بکەنەوە.

سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیا ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ رازیکردنی گەشتیاران بە دووبارە بەکارهێنانەوەی هێڵە ئاسمانییەکان و دەستکردنەوە بە گەشتەکانیان.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، زۆرینەی گەشتە ئاسمانییەکانی جیهان وەستێندران و جموجۆڵی گەشتیاری لە جیهان بەرەو کزی چوو، ئەوە بووە هۆی دروستبوونی قەیرانێکی سەختی دارایی بۆ وڵاتانی جیهان و چەندین کۆمپانیاش مایەپووچ بوون.

تا ئێستا سێ ملیۆن و 567 هەزار و یەک کەس لە سەرانسەری جیهان تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 248 هەزار و 312 کەس گیانیان لەدەست داوە.