پەتای كۆرۆنا گۆڕانكاری لە شێوەی فڕۆكەی گەشتیاری دەكات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پەتای كۆرۆنا گۆڕانكاری لە شێوەی فڕۆكەی گەشتیاری دەكات

ئەو كۆمپانیایانەی تایبەتن بە دروستكردنی كورسی دانیشتن لە ناو فڕۆكەدا، دیزاینی نوێیان بڵاو كردووەتەوە، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە ناو فرۆكە تازەكاندا پەیرەو بكرێت، ئەمەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوەیە.


بە هۆی پەتای كۆرۆناوە، ئێستا ئاسمانەكان خاڵین لە فڕۆكە گەشتیارییەكان، بۆیە كۆمپانیاكانی تایبەت بە دروستكردنی فرۆكە دیزاینی ناوەوەی فرۆكەكان دەگۆڕن.


كۆمپانیای Aviointeriors كە كۆمپانیایەكی ئیتاڵی تایبەت بە دروستكردنی كورسی دانیشتنی ناو فڕۆكەی گەشتیارییە، چەند وێنەیەكی نوێی بڵاو كردەوە كە تایبەتن بە دیزاینی نوێی ناوەوەی فرۆكە.


كۆمپانیاكە ڕایگەیاندووە لەمەودوا لە كاتی دروستكردنی شوێنەكانی دانیشتن لە ناو فرۆكەدا، لە ترسی تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نێوان كورسییەكانی دانیشتندا، دابڕانێكی شوشەیی دروست دەكرێت، هەروەها ئاراستەی كورسییەكانی دانیشتن دەگۆڕێ و ئەو كورسیانەی دەكەنەوە ناوەندەوە ئاراستەیان دەگۆڕێ و پێچەوانەی كورسیەكانی تەنیشتی دەبێت.