بۆسنا.. پەنابەرێکی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی پۆلیسی کەمپێک گیانی لەدەست دا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بۆسنا.. پەنابەرێکی کورد لە ژێر ئەشکەنجەی پۆلیسی کەمپێک گیانی لەدەست دا

خەڵکی شاری هەولێرە

لە کەمپێکی وڵاتی بۆسنە کەسێکی خەڵکی باشووری کوردستان لە ژێر ئەشکەنجی پۆلیس و پاسەوانی کەمپەکە گیانی لەدەست دا.

 

پشتیوان جاف کە رۆژنامەنووسێکی کوردە و لە یۆنان بایەخ بە کەیسی پەنابەران دەدات بڵاویکردووەتەوە کە کوردێکی باشووری کوردستان لە وڵاتی بۆسنا لە ژێر ئەشکەنجەدانی پۆلیس و پاسەوانی کەمپێکی پەنابەراندا گیانی لە دەستداوە.

 

ئاماژەی بە ئەوەش کردووە کە ئەو کەسە خەڵکی شاری هەولێرە و وەک پەنابەر چووەتە وڵاتی بۆسنا و لە یەکێک لە کەمپەکانی پایتەختی ئەو وڵاتە، دوای ئەشکەنجەدانی لە لایەن پۆلیس و پاسەوانی کەمپەکە گیانی لەدەست داوە.