فەلسەفە و کۆڕۆنا.. لە شەڕەکانی کۆمەڵەوە بۆ جەنگەکانی بەرگریی
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

فەلسەفە و کۆڕۆنا.. لە شەڕەکانی کۆمەڵەوە بۆ جەنگەکانی بەرگریی

 

نووسینی: فەتحی ئەلمسکینی

پێشەکی: ڤایرۆس ناسنامەی نییە

ساڵی ١٩٨٢ ڤایرۆسەکان دۆزرانەوە، بەمەش مرۆڤایەتی پێی نایە ناو مێژووێکی نوێ بۆ مانای ژیان. “لۆژیکی بوونەوەری زیندووکە لە ڕەگەزی ئێمەیە، بەبێ چیتر گەڕانەوە، گۆڕا. هاوکات نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدە بە گشتی، ڕستێک ڕووداوی پزیشکیی بەخۆیەوە بینی (دۆزینەوەی مایکڕۆبایۆلۆژیا، کە لێکۆڵینەوە لە خانە و ڤایرۆس و بەکتریا و میکڕۆبەکانی بەدوای خۆیدا هێنا). هەروەها تەکنەلۆژیا (تەلەفۆن و تەلگراف و خێرایی تیشک و فڕۆکەوانیی و سینەما و پڕوپاگەندەکان)، کە دەکرێ وا سەیریان بکرێت، بەوەی بەدوایەکداهاتنێکی میتافیزیکی و کاریگەر و وروژێنەری پێکهێناوە، ئەمەش وەک جۆرێک لە بەخشینێکی لەناکاو و شاراوە بە سەردەمێک، کە پێشتر و تا ئێستاش، مرۆڤ بەخۆیەوە نەبینیوە، کە ئەویش تاکەسەرەمەکەمانە. لە دووتوێی ئەم ڕێژە زۆرە لە دۆزینەوە زانستی و تەکنەلۆژییەکاندا،نیچەچەمکیمردنی خوای لە ڕووە مۆڕاڵییەکەوە ڕاگەیاند، ئەمەش وەک دیاردەیەکی سیمبولیک، کە هۆشیاریی ئەروڕپیی بە خودی خۆی و چارەنووسەکەی لە جیهاندا، گرتەوە. گرنگترین خەسڵەتی کاریگەریی ئەم سەردەمە نوێیە ئەوەیە، کە ڕووداوگەلێکی بەخۆیەوە بینی، کە هاوشانی دووبارە دۆزینەوەی ئەو شتەن کە هەر لە سەردەمیئەفڵاتوونەوە بەجیهانی هەستپێکراوناسراوە. زاناکان لە میانی سیاسەتێکی نوێ بۆ بینراو و نەبینراو، دەستیان دایە دووبارە داڕشتنەوەی نەخشەی جیهانی هەستپێکراو، بەو پێیەی کەنەبینراوچیتربوونەوەرێکی عەقڵیییانخەیاڵیینییە، بەڵکوو بووە بوار و پانتاییسروشتیی، کە تێگەیشتنە کلاسیکیەکانمانی دەربارەی شوێنکات و جووڵە و ماددە و ژیان، پەرشوبڵاو کردەوە، بە جۆرێک کە پێویستە لەسەرمان بیاندۆزینەوە و لەگەڵیاندا بچینە ناو پەیوەندیێکی مەعریفی و تەکنەلۆژی و مۆڕاڵیی، کە پێشتر مرۆڤ بەخۆیەوە نەیبینیوە.

ڕەنگە بگوترێت: بەڵام بۆ نموونە، چ پەیوەندیێک لە نێوان دۆزینەوەیڤایرۆسو ڕاگەیاندنیمەرگی خواهەیە، تەنانەت ئەگەر ڕێکەوتەکەش وا بوو کە لە یەک کاتدا دەربکەون و ڕوو بدەن؟ ئەمە ئاماژەیەکی بێزارکەرە بەوەی کە چیرۆکیئادەم” (خوڵقێندراو لەسەر شێوەی خوای تاقانە) درزی تێکەوت، یان جۆرێک لە گرێی گێڕانەوەییەکەی خۆی لەدەست دا: بەوەیمرۆڤتەنیا بوار و پانتایێکی بەکتریایی، یان ڤایرۆسییە، کە دەپەڕێتەوە جەستە زیندەگییەکان، نەکوێنەیەکی خودایی نەخشێندراو لەسەر قوڕێکی پیرۆز. هاوشێوەی تەلەفۆن، یان سینەما، یان فڕۆکەوانی، یانمردنی خوای کلاسیکیی، ڤایرۆسیش ڕووداوگەلی میتافیزیکییە، کە ڕیزبەندیی پەیوەندیی لەگەڵهەستپێکراووەک ئەوەی کە هەیە. دادەڕێژێتەوە. بەوەی کە بۆ یەکەم جارە بوێریی چوونە ناو پەیوەندیی تەکنەلۆژیی لەگەڵنەبینراودا هەیە، بەو پێیەینەبینراوبەشێکی دانەبڕاوە لە ماددەیکەینوونەلە جیهاندا، وەک ئەوەی کە بە هۆیەوە جەستەکانمان هەڵدەچن. هەستپێکراو لە دەرەوەی ئێمە نییە، چونکە شتێک نییە بەناویدەرەوەی ئەنتۆلۆژیی. وەک ماددە بەبێ سنوورێکی بینراو، بە ئاراستەی ناوەوە و دەرەوە، هەستپێکراو بوار و پانتایێکە، کە جەستەکان دەبڕێت. چیترجەستەی مرۆیی (واتا ئەوجەستەیەی تەزووێکی ویژدانیی هەیە)، هیچ نییە، جگە لەتەنیائەڵقەیەکی ئەندامیی لە زنجیرە خانەییەکی پێشووتر، کە بێ پایان بچووکە، بەڵام سنووری جەستەی بینراو، یان دەرەکیی، بەرەوەپەتای جەستەکانیتردەبڕێت. بەوپێیەی چیترئەوەی ترهیچ نییە، جگە لە تێپەڕاندن، ئەمەش وەک ئەنجامی میراتێکی ئەخلاقیی، کە بووەتە شتێکی فریودەر، یان درۆ. “ئەوەی ترلە بارە پزیشکییەکەی لەباریەک هەڵوەشاوەتەوە و بووەتە تەنیا بانگەشەیەکی ئەحلاقیی، کە سەر بە کولتوورێکی چارەسەرییە، ئەو شتەی لە دوای دۆزینەوەی کیشوەری نەبینراوی زیندوو (خانەیی و بەکتریایی و ڤایرۆسیی) لە نیوەی دووەمی سەدەی نۆزدەدا، ماوەکەی بەسەر چوو.    

لەم پێناوەدا، بەبێ سەرکەوتنمان لە پرسیاری دۆزینەوەی ڤایرۆس لە ١٨٩٢، بەوپێیەی کودەتایەک بوو لە سیاسەتەپەتاییەگەورەکانی نوێگەری، کە دەکرێ وا بخوێندرێتەوە بەوەی بەردەوامیێکی پەتاییە و لە سەردەمی نەخۆشییە کلاسیکییەکانەوە (بەوەی هێشتا مرۆڤەکانجەستەی تایبەتیان هەیە، دواجار ناسنامەگەلی تەندروستیی سەربەخۆ، لە دیوە مۆڕاڵییەکەیاندا بپارێزرێن) گوێزراوەتەوە بۆ سەردەمی ڤایرۆسەکان (ئەو کاتەیجەستەی ئەندامیی دەبێتە بوار و پانتایی کراوەی پەتایی، کە لەباری یەدەگی مۆڕاڵییەوە هیچ واتایەکی نییە)، بەبێ ئەمە، ئەمڕۆ ئێمە ناتوانین لەو ڤایرۆسی کۆڕۆنایەی، کە هەڕەشە لە گرتنەوەی سەرتاسەری جیهان دەکاتتێ بگەین. وێدەچێتپەتاچەشنی چرکەساتی پیادەکردنی جیاواز بێت لە گێڕانەوەی هاوچەرخانەیجەستەی نەخۆش، بەوپێیەی نموونەیەکی پەراوێزخراوی پێکهاتنی بنەڕەتییکێ؟یە، کە هەر لە سەدەی نۆزدەمەوە کاری خۆی دەکات.

نەخۆشییەکە واتاکەی خۆی دەگۆڕێت

جیاوازیی چییە لە نێوان ئەوەی مرۆڤێک، یان ئاژەڵیک، یاخود ڕووەکێک نەخۆش دەکەوێت؟ یان ئەوەتا نەخۆشیی داهێنانێکی مۆڕاڵیی تایبەتە بەئێمە،ئێمەیەکە کە لە پۆلێنی جۆری مرۆییداین؟ تا چەند دەتوانین بانگەشەی ئەوە بکەین کە تەنیا مرۆڤ نەخۆش دەکەوێت، بەو واتایەی کە واتای نەخۆشیی وەک حاڵەتێک بە ناسنامەی ئێمە دەکەوێت. ئەمەو لەکاتێکدا ئاژەڵ و ڕووەک بە واتا وشەییە لاتینییەکەی، وشەی "malade"ی لە هەر یەکە لە فەڕەنسی و ئیتاڵی و ئیسپانیی لێ بەرهەم هاتووە. واتە "male habitus" - “لە دۆخێکی خراپدا، هاوواتایساردییە؟ دواتر پۆلێنکردنیحاڵەتێکی دیاریکراو بەوەی کەنەخۆشیی)یە، کردەیەکی بە کۆمەڵە، کولتوورێک سەپاندوویەتی کە وێناکردنێکی تایبەتی سەبارەت بەتەندروستییهەڵگرتووە، نەک وەک وەسفێکی بایۆلۆژیی بێلایەن. لەمەش زیاتر،بەردێک نەخۆش بکەوێت.

دەکرێ ئەم گریمانەیە لە میانی پشکنینێکی تەئویلگەرانە بۆ چەمکیپەتاتاقی بکەینەوە، کە زمانە ڕۆژئاواییەکان بۆ ڕەگی یۆنانیی "epidemic" (Ἐπιδήμιος) دەیگەڕێننەوە، کە بنەڕەتەکەی "Epi"ە، بە واتایلەسەرو "démos"؛ بە واتایگەل، کە ئەمە بەراورد بە واتا و تێگەیشتنی عەرەبیی بۆپەتاواتایەکی نامۆیە. بەوپێیەی واتا عەرەبییەکەی "وباء" لە (من وَبَأَ المتاع عبّأه وهيّأه، ووبأ إليه أشار ووَمَأَ)وە هاتووە. ئەوەی سەرنجی مرۆڤ ڕادەکێشێت، چەمکیپەتایە، کە لە بنەڕەتی خۆیدا ئاماژەیە نەخۆشکەوتنی مرۆڤ، بەڵام لە زمانی باودا، وەک ئاماژەیەک بۆ کۆمەڵێکی زیندەیی، یان ئاژەڵیی بەکار دەهێنرێت، ئەمەو وێڕای ئەوەی کە بۆ خۆی چەمکێکی تایبەت بە خۆی هەیە "zoonosis" بە واتاینەخۆشیی ئاژەڵیییان "epizootic" بە واتایپەتای ئاژەڵیی، لە نموونەی ئەنفلەوەنزای باڵندە. لەم نێوەدا سەنتڕالیزمێکی ئەنترۆپۆلۆجی لە پشتی چەمکەکەدا شاردراوەتەوە: مرۆڤ هەست بەوە دەکات کە ئەو چەقی جیهان و ژیانە، بەمەش نەخۆش کەوتنەکەی نموونەیەکە بۆ تەندروستیی، یان پارادیمێکی پزیشکییە بۆ جڵەوکردنی ئاستی هەر گیاندارێکیتربە چێژوەرگرتن لە تەندروستییەکەی (ئایا لەو نێوەدا - تر -ێک لە نەخۆشیدا هەیە؟). لەگەڵ ئەمەشدا وێدەچێت خەسڵەتیپەتابەسەر ئەو ڕووەکەدا نەبڕدرێت کە چەمکێکی تایبەت بە خۆی هەیە "Épiphytie"، کە واتاینەخۆشیی ڕووەکییدەگەیەنێت. “ڕووەکنەخۆش دەکەوێت، بەڵام نابێتە هۆ و سەرچاوەیپەتابۆ ئێمە، بەڵکوو تەنیائاژەڵدەتوانێت ئەو بوار و پانتاییە پەتاییە بێت، کە تووشی مرۆڤ دەبێت. لە لایەنی فەلسەفییەوە، ئەمە بیرهێنانەوەیەکی میتافیزیکییە، بەوەی کە دابڕانی مرۆڤ لە جیهانی ئاژەڵەکان، بانگەشەیکی مۆڕاڵییە، کە لە هەر کاتێکی دیکەی ڕابردوو، زیاتر زیانبەخشە. بەوپێیەی ئەوڤایرۆس - virus”ەی هەر جارێک دەبێتە هۆی نەخۆشیی، ئیتر جەستەکە ئاژەڵیی بێتمرۆیی، قێزی لە هەموو ئەو جۆرە پۆلێن کردنە مۆڕاڵییانە دەبێتەوە و تووشی تەواوی شێوەکانی ژیان دەبێت، چونکە بوارێکی زیندووی تایبەت بە خۆیەتی. “ڤایرۆسلە باری زماندا رەگێکی هیندۆ - ئەوڕوپی هەیە، کە لە یۆنانی کۆندا بە واتای ἰός" دێت، واتەژەهر”. ئەمەش بە درێژایی دوو هەزار ساڵ (بەوپێیەی یەکەم بەکاربردن بۆ گوتەی virus بە واتایشلەیەیەکی کێماوی  - کێم و زەخمی برین - وەرگێڕبۆ ڤێرجیل دەگەڕێتەوە، کە ساڵی ١٩ی پ. ز، کۆچی دوایی کردووە)، واتە زۆر پێش دۆزینەوەیڤایرۆسەکان - ١٨٩٢بەو واتایە نوێیەیان، ئەمەش لە میانی لێکۆڵینەوە لە نەخۆشیێک کە تووشی ڕووەکی تووتن دەبێت، بەڵام کێشەکە لێرەدا بوونی ئەو قایرۆسانە نییە، کە بەردەوام درمن، بەڵکوو تەنیا چەند جۆریکی کەمیان، هۆکاری زیندوو و کاریگەرندەبنە هۆی نەخۆشیی، pathogen کاریگەرییەکەی لە ئاستی جەستەی بینراودا دەگوازێتەوە چینی نەبینراوی جەستە لەناوەوە، یان لە دەرەوەی خانەدا

ئیتر هەر بە ڕێکەوت، چیتر مرۆڤی هاوچەرخ - هەر لە کۆتایی سەدەی نۆزدەمە - جەستەیەک نییە، کە بانگەشەی ئەوەی دەکات پانتایێکی مۆڕاڵییە و هێشتا و لەژێر ناویتەندروستیدەسەڵاتی چاودێریی کۆمەڵایەتیی بەسەرەوە هەیە، بەڵکوو بە خێرایێکی ترسناک بۆ بازنەگەلی زیندوو و کاریگەری بێ کۆتایی لەتواناکانی نەخۆشییگۆڕا، کە جگە لە چینەکەی سەرەوەی، چیتر نابینرێت. واتە ئیدی تخووب، یان سنووری جەستە چ بە ئاراستەی ناوەوە (بە ئاراستەی خانە)، یان بەرەو دەرەوە (بە ئاراستەی جەستە زیندووەکانی تر) گۆڕا و بواری گەڕانەوەی تێدا نەماوە، وەک چۆن لەپڕ واتاینەخۆشییگۆڕی. بەجۆرێک کە چیتر هەڵەیەکی تەندروستیی نییە (لە ئەنجامیتایەکی نەگونجاو)،  وەک چۆن چیتر پێویستیێکی بایۆلۆژیی ژێر کاریگەریی تەمەن (وەک مردن) نییە - کەواتە شووناسی جەستەکانمان، لە پانتایێکی مۆڕاڵیی بینراودا، کە دەتوانین کۆنتڕۆڵی بکەین، چیتر لە دەستی خۆماندا نییە، بەڵکوو بووەتە شوێنپێ و شوێنەواری بۆماوەیی، کە بانگەشە مۆڕاڵییەکەی مرۆڤ لەپێناو گەڕاندنەوەیان بۆ ئەو پێکهاتە خانەییەی تیایدا لەگەڵ ڕووەک و ئاژەڵدا هاوبەشن، تێدەپەڕێنێت -، ئەو شتەی کە مرۆڤایەتی کلاسیک، تا ماوەیەکی درێژ دابڕانی مۆڕاڵیی، یان میتافیزیکیی خۆی لەسەر بونیاد نابوو.   

کەواتە ڤایرۆس ئەو دیوارە کولتوورییانە تێکدەشکێنێت، کە مرۆڤی کلاسیکی لەپێناو جیاکردەوەیخودی خۆی” (بانگەشە سەرچیخەکەی) لە تەواوی بوونەوەرەزیندووەکان، بەگوێرەی ڕیزبەندیی مۆڕاڵیی بونیادی نا بوون، کە لەمڕۆدا هیچ بیانووێکی مانەوە و بەردەوامیان نییە. بۆ یەکەم جار و لە سەردەمی ڤایرۆسەکاندا، جەستەی مرۆیی، لە بەرامبەر هەموو جۆرە هێرشە زیندەگییەکاندا، لە ناوچەیەکیدەرەکییبە واتایەک لە واتاکان و بەبێ ئەوەی بەردەوامدەرەوە (outside) و دەرەکیی   (exterior) بێت، بووە بەفیڕۆدانێکی ئۆرگانیی.

فەلسەفە و کۆڕۆنا

ئەگەر ئێستا خودی ترساوی خۆمان، بە شێوەیەکدوای قسەکردن، هەڵدایە ناو دۆخەکە. ترس لە پانتایی ئەو پەتا نەبینراوەی کە خۆی لە جەستەی ئەوانی تردا حەشار داوە و بەبێ هیچ بەربەستێکی مۆڕاڵیی، یان تەناهیی جگە لەهەستی ڕووبەرلەپڕ بووە بازنەگەلیکی زیندەیی. هەروەها ئەگەر ئەوخودانەمان فڕی بدەینە ناو ئەو دۆخە، کە لە ئێستاوە و تەنیا لەدرێژکراوە جەستییەکاندا خۆیان قەتیس کردووە و تاکێتیی خۆیان وەک نەفرینێکی بایۆلۆژیی لاڵ، لە ئاسۆیڤایرۆسی کۆڕۆنا  (Coronavirus)ی نوێ هەڵگرتووە. ئەو ڤایرۆسەی کە ئێستا وەک دڕندەیەکی ڕاکردوو لە حەشارگەکانی ژێرزەوی، هەڕەشەی ئەوە لە مرۆڤ دەکات، بەوەی لە بۆتەیپەتا  (epidemic)یەکی ڕاگوزەر لووشیان بکات. لەوە تێپدەپەڕێت کە هاوشێوەی نەخۆشیی درێژخایەنی سستبوونی ماسوولکە، یان نەخۆشیی گولیی کە لە بەریتانیا بڵاو بووەوە، تەنیانەخۆشیێکی بەنیشتمانبوو” (endemic)  بێت و تەنیا وڵاتێکی گرتبێتەوە، بەڵکوو نەخۆشیێکە هەڕەشەی بوون بەبەڵا و پەتادەکات، هاوشێوەی پەتاکانی پێشووتری وەک تاعوونی ڕەش، یان ئەنفلەوەنزای ئیسپانی، هەڕەشەی لەناوبردنی ملیۆنان کەس دەکات.

دووبارەی دەکەمەوە، لەم پێناوەدا، بەبێ سەرکەوتنمان لە پرسیاری دۆزینەوەی ڤایرۆس لە ١٨٩٢، بەوپێیەی کودەتایەک بوو لە سیاسەتەپەتاییەگەورەکانی نوێگەری، کە دەکرێ وا بخوێندرێتەوە بەوەی بەردەوامیێکی پەتاییە و لە سەردەمی نەخۆشییە کلاسیکییەکانەوە (بەوەی هێشتا مرۆڤەکانجەستەی تایبەتیان هەیە، دواجار ناسنامەگەلی تەندروستیی سەربەخۆ، لە دیوە مۆڕاڵییەکەیاندا بپارێزرێن) گوێزراوەتەوە بۆ سەردەمی ڤایرۆسەکان (ئەو کاتەیجەستەی ئەندامیی دەبێتە بوار و پانتایی کراوەی پەتایی، کە لەباری یەدەگی مۆڕاڵییەوە هیچ واتایەکی نییە)، بەبێ ئەمە، ئەمڕۆ ئێمە ناتوانین لەو ڤایرۆسی کۆڕۆنایەی، کە هەڕەشە لە گرتنەوەی سەرتاسەری جیهان دەکاتتێ بگەین. وێدەچێتپەتاچەشنی چرکەساتی پیادەکردنی جیاواز بێت لە گێڕانەوەی هاوچەرخانەیجەستەی نەخۆش، بەوپێیەی نموونەیەکی پەراوێزخراوی پێکهاتنی بنەڕەتییکێ؟یە، کە هەر لە سەدەی نۆزدەمەوە کاری خۆی دەکات.

لە لایەنی فەلسەفییەوە، دەتوانین لە چەندین ڕێگاوە، کە دەکرێ لەم خاڵانەی خوارەوەدا دیاریان بکەین، ڕووبەڕووی ئەو ئالنگاری و مەیدانخوازییە بایۆ - تەکنەلۆژی و بایۆ - سیاسییە ببینەوە، کەڤایرۆسی کۆڕۆنا ئێستا بە ڕووی مرۆڤایەتیی ئەمڕۆی کردووەتەوە:

١- هەوڵی ئەوە بدەین ڤایرۆکە بخەینە ناو مێژووە تایبەتییەکەی: مێژووی ئەو پەتایانەی سەردەمە نوێییەکان بە هۆیانەوە تووشی شۆک بوون، ئیدی ئەوڕوپیی بن، یان ئەوەی لە کۆڵۆنییەکان و لە ڕێگای بازرگانییجەستەئەسمەرە بە کۆیلەکراوەکان لە هەردوو سەدەی شازدە و حەڤدە گوازراونەتەوە، وەکوو تاعوون و تای زەرد و کۆلێرا. لێرەوە بە کارکردن لەسەر شێوازی (فۆکۆ) لە نووسینی مێژووی تاعوون، بەوپێیەی شوێنکاریبایۆ - سیاسییە بۆ لێکۆڵینەوە لە پێگەیشتنی پەیوەندیی نێوان مەعریفە و ئەو دەسەڵاتەی نوێنەرایەتیی ڕووخساری شاراوەی ڕووداوینوێگەرییئەوڕوپی کرد، دەتوانین تیشک بخەینە سەر بابەتەکە. بیرۆکە ڕێنوێنیکارەکەش ئەوەیە، کە پەیوەندیی مێژوویی نێوان نوێگەریی و پەتاکان شتێکی هەڕەمەکیی نییە، بەڵکوو بەشێکی ڕەشەنە لە شووناسە مۆڕاڵییەکەی: “پێوەرە یاساییەکانی ناوی، بەردەوام و بە پشتبەستن بەو گەنجینەگوتارانەی، کە وا خۆیان نمایش دەکەن،مەعریفەگەلێکن لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە لەڕاستیی ناو زانستەکان بونیاد نراون، پاساوی خۆیان دەدەنەوە.

ئەوەی لەو نێوەدا کەسی چاودێر هەستی پێ دەکات، لەکاتێکدا پیاسە بەناو شەقامەکانی شاریووهان  ی چینیدا دەکات، وەک کۆنترین شاری قوتابیان لە پەکین، کە تەمەنی لە سەروو ٣٥٠٠ ساڵە و ڕووبەڕووی کارەساتی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و شوێنپێیەکی مرۆیی پێوە نەماوە، تەنیا وەک دۆزەخێکی میتافیزیکیی، ئەوە خەیاڵکردنیفۆکۆ لە ووهانە. لەوێ، کە ئەرکی بایۆ - سیاسیی دەوڵەت، بریتییە لەچاودێریی و سنووربەندکردن”. ئەوەی کە لەگەڵ ڤایرۆسی کۆڕۆنا ڕوو دەدات، هاوشێوەی دەستنشانکردەکەی (فۆکۆ)یە لە پەرتووکەکەیدا (چاودێریکردن و سزادان - ١٩٧٥) لە شێوازی دەوڵەت بۆ چارەسەرکردنی پەتای تاعوون، بەوەی کە نموونەیەکی باوە بۆ لۆژیکی کەرەنتینەی تەندروستیی: چۆڵکردن شەقام و گۆڕەپانەکان لە خەڵک، بەجۆرێک جگە لە پۆلیس و سوپا، کەس مافی هاتوچۆکردنی نییە. ئا لێرەوەیە کە تەندروستیی دەبێتە کێشەیەکی تەناهیی و ئاسایش، کە هیچ پەیوەندیێکی بە ڕەوشت و مۆڕاڵ، یان بە ئایینەوە نییە. (فۆکۆ) لەبارەی وەسفکردنی ئەو ڕێکارانەی پێویستە لە کاتی تەشەنەکردنی تاعوون لە شارێکدا بگیرێنەبەر دەڵێت: “ سەرەتا چڕکردنەوەیەکی توندی بۆشایی: داخستن، بەدڵنیاییە لە شار و دەوروبەر و پاشکۆکانی، قەدەغەکردنی چوونەدەر لێی لەژێر ناوی لەسێدارەدان، لەناوبردنی ئاژەڵە سەرگەردانەکان، پارچەکردنی شار بۆ چەند گەڕەکێکی لەیەک دابڕاو، بەجۆڕێک لە هەر گەڕەکیکدا، دەسەڵات بدرێتە سەرپەرشتیارێک. هەر شەقامێک بخرێتە ژێر دەسەڵاتی کاربەدەستێک، چاودێریی بکات و ئەگەریش وازی هێنا، ڕووبەڕووی مردن بکرێتەوە. لە ڕۆژێکی دیاریکراودا، داوا لە هەر کەس دەکرێت، دەرگای ماڵەکەی بەسەر خۆیدا دابخات و لەژێر هەڕەشی لەسێدارەدان، چوونە دەرەوە قەدەغە دەکرێت”. 

لێرەدا و ئەو کاتەی کارەساتەکە ڕوو دەدات، (فۆکۆ) جگە لە وەسفکردنی داهاتووی بایۆ - سیاسیی کۆمەڵەکان، هیچ شتێک ناکات: ئەو کارەساتانەی کە خەڵک لە شەڕەکانیکۆمەڵەوە بەرەو جەنگەکانیبەرگریدەبەن.

٢- ڕەخنە لە شێوازی ئەمڕۆیڕۆژئاواییەکانبگرین، لە تێ هەڵشێلانی چین (جیهانی نا ڕۆژئاوایی) لە زۆنگاوی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەوەی کە هەڵەیەکی پەیکەرییە لە سیاسەتی ژیان لەناو کۆمەڵگای ئاسایینائازاد”.  لێرەدا دەکرێ سوود لە وتارەکانی (سلاڤۆی ژیژەک) دەربارەی کۆڕۆنا، بەوەی کە فیڕۆیائایۆلۆژیایە، وەربگرین. بەوەی کە هەڕەشە پەتا و ڤایرۆسییەکە، تۆمەتێکی ڕەگەزپەرستانە نییە، کە بتوانرێت بە دوژمنی دابڕاو لە خۆمانەوە بلکێندرێت، ئیتر بە شێوەیەکی میزاجی بێت، یان جوگرافی. شتە نوێیەکە، وەک ئەوەی (ژیژەک) دەیڵێت، ئەو ڕووداوە ترسناکەیە: “ئێمە لەسەر هەمان کەشتیینو بواری ئەوە نییە هیچ بەشێکی مرۆڤایەتیی بانگەشەی ئەوە بکات، کە لەو پەتایە بەدوورە، کە جیاوازیی لە نێوان شووناسەکان، یان کولتوورەکان، یاخود ئایینەکاندا ناکات. دواتر بەبۆچوونی (ژیژەک)، هیستریای ڕۆژئاوا بەرامبەر پەتای کۆڕۆنا، بەوەی داهێنراوێکی بۆماوەییچینیە و ڕێگای خۆی بەرەو گوزارشتی میدیایی دۆزیەوە، خاڵی نییە لە مەیلێکیڕەگەزپەرستانە”.

ڕەنگە بڵاوکردنەوەی ترس بۆ چەکێکی پەتایی و ڤایرۆسیی بگۆڕێت، بەمەش دەوڵەتی تەناهیی و ئاسایشی، تەواوی سەرکەوتنە بایۆ - سیاسییەکانی وەدەست دێنێتەوە، کە بەناوی بەها دیموکراسییەکان بەشێکی زۆری لەدەست دابوون.   

٣- گفتوگۆکردن لەسەر گەردوونیی ئەو بەهایانەی بە هۆیانەوە ئەو سیاسەتەی ژیان دێتە ئارا، کە تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەیسەپێنێت، هەروەها گواستنەوەی ئەو پەتایەی، کە ڤایرۆسەکە لە جیهانێکیبەجیهانیبووندازۆر بە توندی لەگەڵ خۆیدا هێنای. ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی ئەوەی کە (هابرماس) لە بارەیئایندەی سروشتی مرۆیینووسی، مەبەستمان لە چوارچێوەی پرسیارگەلێکیبایۆ - تەکنەلۆژیی - کە بەسەرهاوچەرخەکاندا دەسەپێنرێن (مەبەستمان تەنیا کۆمەڵە لایەنێکە، دەتوانن ببنە بەشێک لە گفتوگۆکردن دەربارەی دواڕۆژی ژیان لەسەر زەوی، نەک کۆمەڵگاکان، یان ئەو گەلانەی هێشتا لە ناکۆکیێکی میزاجی و تاڵدان لەگەڵ بیرەوەرییە داتەپیوەکەیان، وەک دۆخی ئێستای ئێمە)، ڕێگایەکی گونجاوە (ئامرازگەرایی نا، بەڵکوو پەیوەندیگەرایی) لە ئەدەبیاتی گوتار دەربارەی پڕۆژەکانیئۆجینیا، یانباشترکردنی جۆری مرۆیی”.

کێشەیدوورمەودائەوەیە: پەیوەندیی هیواخوازانە لەگەڵ توانای پەناگە بایۆ - تەکنەلۆژییەکان لە دروستکردنی ژیان چییە: ئایا تەنیا وەسفکردنێکی یاسایین، یان پێکهێنانێکی مۆڕاڵییە کە هێشتا ئاڵۆز و بە گیروگازە؟ بەبۆچوونی (هابرماس)، چیتر بە هۆی ڕێنمایی و ئامۆژگارییە مۆڕاڵییەکان، ناتوانرێت جەستەی مرۆیی لە سەردەمی تەکنەلۆژیادا بپارێزرێت، بەڵام باشترکردنی جۆری مرۆیی، کێشەیەکی مۆڕاڵیی و یاسایی بێ پێشینە دەوروژینێت، کە ناتوانرێ دوابخرێت.

لەم حاڵەتەشدا دەبێ بپرسین: ئایا گریمانەکردنی نیازێکی بایۆ - تەکنەلۆژیی ئاساییە بۆ باشترکردنی جۆری مرۆیی، لە میانی دروستکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و تاقیکردنەوەی، بەوەی کە بە شێوەیەک و شیوەیەکی تر، پشت بە سیاسەتێکی بایۆ - سیاسی دەبەستێت، کە لە ئاستیی جینات، یان بۆماوەیی، یاریی بە سروشتی مرۆیی دەکات، ئینجا ئەمە چ بە مەبەستلە تاقیگەکانبێت، یان بەبێ مەبەستبەهۆی سیاسەتی هەڵە لە تەندروستی، یان خۆراک، یاخود ژینگە؟  تا چەند دەتوانین گریمانەی هەڵاتنی ڤایرۆسەکان لە تاقیگەکان (گریمانەیەکە تا ئێستاش بەدرۆ دەخرێتەوە)بکەین، هەروەها گریمانەی گۆڕانی ئەو ڤایرۆسانە بکەین، کە لە داهاتوودا ببنە هەڕەشە و سەرتاپای پانتاپپ و بواریبەرگرییجەستەیی بگرنەوە، بەجۆرێک کە هیچ سنوورێکی میزاجییکۆمەڵ، جا فۆڕمەکەی هەر چییەک بێت، نەتوانن خۆی لە بەرامبەردا بگرێت؟ 

کۆتایی: فەلسەفە و تەندروستی

جارێکیاننیچەئاماژەی بەوە دابوو، کەهەر زانایەکی دەروونناسی لە دۆخێکدا کە بۆ خۆی نەخۆش بێت، ئەگەر نەزانێت بە قەد پرسیاری پەیوەندیی نێوان تەندروستی و فەلسەفە، پرسیارێکی سەرنجڕاکێش بوروژێنێت، لەگەڵ خۆیدا تەواوی فزوولە زانستییەکەی دێنێتەوە ناو جەرگەی نەخۆشییەکەی. تەندروستیی بەردەوام لەسەر لێواری شەڕێکدایە کە نایبینین، یان بە ڕاددەیەک نەبینراوە، کە وەک ئەوە نییە بیری لێ دەکەینەوە. پرسیارکردن لەپەیوەندیی نێوان تەندروستی و فەلسەفە، هەمان پرسیار نییە لەبارەی پەیوەندیی نێوان فەلسەفە و تەندروستیی: تەندروستیی تەنیابابەتێکی سەربەخۆ نییە لە لێکۆڵینەوەی فەلسەفی، بەڵکوو شوێنکاری دواوەی دەرکەوتنی فەیلەسووفەکان و دیارکردنی ئامرازەکانیانە، بۆیەنیچەوای دەبینێت، بە تەنیا ئەوەی کە مرۆڤکەس - خودێکە، ئەو مرۆڤە وەک پێویست تەنیا خاوەنیفەلسەفەی خودی خۆیەتی” (die Philosophie seiner Person)" بەوپێیەی هەموو فەلسەفەیەک، مێژووی ئەوجەستەی نەخۆش” (der kranke Leib)ەیە، کەگیانی ناچار کردووە بەم، یان بەو ئاراستەیەدا بڕوات. نەخۆشیی گیان لە شکۆمەندییەکەی دادەماڵێ و دەیکاتە بوونەوەرێک، کە بوونەوەرێک کە چاوەڕێ دەکات. بە بۆچوونینیچە، هەموو ئەو شتانەی کە فەیلەسووفەکان داکۆکی و بەرگریان لێ کردووە، تەنیا چەند بەڵێنێکی مۆڕاڵین، کە بە جەستە نەخۆشەکانیان داوە، لە نموونەیبێدەنگییونەرمی و نیانییوئارامگرتنودەرمانوپشوودانجا بەهەر شێوەیەک بێت، هەر ئەمەشە کە لە چەمکەکانیئاشتیوخۆشبەختییوئامانجی کۆتاییو هەموو ئەو داخوازییە جوانناسی، یان ئایینیانە دەگرێتەوە، کە دەبنە هۆی ڕوودانی شتێکدوور” (Abseits) لە ئێمە، یان لەئەودیو” (Jenseits)ی بوونی ئێمە، یان لەدەرەوە” (Ausserhalb)، یاخود لەسەروو” (Oberhalb) جیهانی ئێمە. لە هەموو ئەم جارانەش، وێدەچێت نەخۆشیی وەک ئەو شتە بێت، کە بەبێ ئەوەی بۆ خۆی پێی بزانێت،سرووش - ئیلهام” inspirirt)بە فەلسەفە دەبەخشێت. لەژێر هەربیرۆکەیەکدا هۆکارێکیفسیۆلۆژیهەیە کە قسە ناکات. بەم شێوەیە و تا ئێستافەلسەفەبە بەردەوامی هیچ نەبووە، جگە لە شیکردنەوە بۆ جەستە و بەدحاڵیبوون لە جەستە  (ein Missverständniss des Leibes)".

کاتێک شیکردنەوە دەکەین، بەو واتایە نییە کە تێ دەگەین، بەڵکوو تەنیا ئەوەیە کە دەبینە وەڵامگۆی هاوار و بانگەوازێک کە نایبینین. هاوار و بانگەوازەکانی جەستەی نەخۆش، پێویستیان بە وەڵامدانەوەی دیاریکراو هەیە، کە ناتوانین بانگەشەی ئەوە بکەین ئەو وەڵامدانەوە و بەدەنگەوەچوونان گونجاون. هەموو شیکردنەوەیەک وەڵامێکە بۆ ئاراستەکردنێکی کەڕولاڵانە، کەگیانبە ئاراستەیەکدا کێش دەکات، بەڵام بەردەوام بەبێ ناوەڕۆک دەمێنێتەوە. نەخۆشیی هیچ نییە جگە لە دۆخێک کە جەستە دەخاتە ناوچەی شیکردنەوە، یان ئەوەی کە جۆرێک لە دۆخێکی پێویست بۆ شیکردنەوە بەرهەم دێنێت، بەڵام لەبەر ئەوەی شیکردنەوە بە بەردەوامیی ئەو شتە دەڵێت، کە جەستەی نەخۆش ئاماژەی پێ داوە و بەبێ ئەوەی زمانێکی گونجاوی هەبێت بۆ گوتنی، بۆیە هەموو جارێک لەسەر بنەمایبەدحاڵیبوونێکی بنەڕەتی بۆ ئەم جەستەیە، بونیاد دەنرێت. ئەو شتەی کە جەستەی نەخۆش لێی دەکۆڵێتەوە، بریتییە لە پەیوەندیێکی نوێ، یان هەر جۆرە پەیوەندیێکی دیکە بە شوێن. هەر بۆیە بەردەوام داوای ئەوە دەکات کە گیان بە ئاراستەیەکدا ببەن، دەکەوێتەدووریاندەرەوەیاخودئەودیوی شوێن. جەستە پارچەیەکە لەو شوێنەی، کە شوێنەکە پێی تەنگ و بەرتەسک دەبێت. بۆیە فەلسەفە هیچ نییە، جگە لە کۆششکردنێکی ورد و قووڵ و بەجۆش، بۆ دووبارە بەرهەمهێنانیەوەی پەیوەندیی بە شوێن، بەڵام فەلسەفە ئەوە لەپێناو بونیادنانی پەیوەندیێکی بابەتی بە شوێنەوە ناکات، بەڵکوو تەنیا وەک وەڵام و بەدەنگەوەچوونێک بۆ هاوارێکی نەبینراو، کە جەستەی نەخۆش لە هەر جارێکدا و لەژێر کاریگەریی پەیوەندیێکی ئازاربەخش بە شوێن، دەریدەبڕێت.

وێدەچێ جەستە هاوشێوەی کۆمەڵێکی بێ کۆتا لەو شوێنانە بێت، کە بەبێ هیچ هۆکاریکی ڕوون لە بابەتێک، بەسەر یەکەوە کۆبوونەتەوە وتاکێکیان پێکهێناوە. لەبەرئەوە، مەترسیی نەخۆشیی و خۆشییە توندەکەی، خۆی لەوەدا دەبینێتەوە، کە ڕەوایەتیدانێکی کەڕولاڵانەیە بە وێرانکردنی شوێن و داواجاریش پەکخستنی بیرۆکەیتاکلە ناوەوەیدا. لەم کاتەشدا تاک دەگەڕێتەوە، بەڵام بۆ ناو قەفەسی کۆمەڵی میزاجیی نا، بەڵکوو بۆ ناو ناو ژینگەی ئەو بەرگرییە زیندەگییە دەگەڕێتەوە، کە هاوشێوەی ڕووەکێکی لاڵ لە ڕیزبەندیی بۆماوەیی، دیوارەکەی دەبڕێت و تێی دەپەڕێنێت و نایبینێت.