كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

تەلەڤزیۆنی پەروەردە كرایە كەناڵی ئاسمانی


ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ٸالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردە، فریکوێنسی تەلەڤزیۆنی پەروەردەیی لەسەر مانگی دەستکردی نایلسات بڵاو کردەوە، ئەمەش بە بۆنەی دەستپێكردنی پەخشی ئاسمانیی كەناڵەكە.


لەمبارەیەوە وەزیری پەروەردە نووسیویەتی بە ئاسمانیبوونی کەناڵی پەروەردەیی پیرۆز بێت لە قوتابیان و خوێندکارانی کوردستان.


بەپێی ٸەو وێنەیەی کە فریکوێنسی کەناڵەکەی لەسەرە، ٸاماژە بۆ ٸەوە کراوە کە سبەی شەممە کاتژمێر 4:30ی پاش نیوەڕۆ، کەناڵەکە لە مانگی دەستکردی نایلسات دەست بە پەخش دەکات.