دیمەنی سروشتی سەرنجڕاکێشی سەردەشت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

دیمەنی سروشتی سەرنجڕاکێشی سەردەشت

شاردی سەردەشت کە سەر بە پارێزگای ورمێیە و لە ناوچەی موکریان هەڵکەوتووە و هاوسنووری قەڵادزێ و دەڤەری پشدەرە لە باشووری کوردستان، یەکێک لە ناوچە جوان و سەرنجڕاکێشەکانی کوردستانە و لە بواری سروشتەوە خاوەن چەندین تایبەتمەندییە.

سەردەشت و شاری ڕەبەت و شارەدێی بێوران و بە دەیان گوندی دەوروبەری لە وەرزە جیاجیاکانی ساڵدا خاوەن دیمەن و سروشتێکی نایاب و سەرنجڕاکێشن کە هەرکامەیان بوونەتە سەرچاوەی گەشتیاری و بژیوی بەشێک لە خەڵکەکە.

تاڤگەی شەڵماش، کانی گەڕاوان و بەنداوی سەردەشت و گوندەکانی بێواران و شەڵماش و چەندان گوندی دیکە ئێستا بوونەتە سەرچاوەی گەشتیاری، بەڵام حکوومەتی ئێران و لایەنە پێوەندیدارەکان بەپێی پێویست ئاوڕیان لێ نادەنەوە و گرنگییان پێ نادەن.

سەردەشت و دەوروبەری بە ترێیە ڕەشەی خۆماڵی ناسراوە و خاوەن سەدان هەزار دۆنم زەویی دێم و بەرئاوی ترێی جۆراوجۆرە و کەشوهەواکەی گونجاوە بۆ بەرهەمهێنانی.