"لە دورگەکانی یۆنان بە چەک هێرش دەکرێتە سەر پەنابەران"
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

"لە دورگەکانی یۆنان بە چەک هێرش دەکرێتە سەر پەنابەران"

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ڕایدەگەیەنێت، لە دورگەکانی وڵاتی یۆنان بە چەک دەستدرێژی دەکریتە سەر پەنابەران و ژمارەیەک پەنابەر بوونەتە قوربانی و لەنێویشیاندا پەنابەری عێراقیش هەن.

 

ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "سەرباری ئەو پێشێلکاریانەی مانگی رابردوو بە ئاشکرا بەرامبەر بە پەنابەران و گەشتیاران لە دورگەی لیسڤۆسی سەر بە وڵاتی یۆنان لەلایەن گروپێکی راستڕەوەوە ئەنجامدران لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژەی ڕابردووشدا چوار پەنابەر بە چەکی راو پێکراون و دوانیان بە سەختی بریندار بوونە و لەلایەن پیاوێکی تەمەن 55 ساڵ کە خەڵکی گوندی ئەفالۆنیاسە لە دورگەی مۆریای سەر بە وڵاتی یۆنان".

 

گوتیشی: "بەپێی گوتەی خۆیان، ژمارەیەک پەنابەر بەسەر شەقامێکدا لە باکووری ناوچەی مۆریا لە یۆنان پیاسەیان کردووە ، لەو کاتەدا دوو ئۆتۆمبێل بە لایاندا تێپەڕیون و لە نێو ئۆتۆمبێلەکەوە دەستڕێژی گوللە لە پەنابەرەکان کراوە و بەو هۆیەوە بریندار بوونە و لەناویاندا پەنابەری عێراقیش هەیە".