ئه‌پڵ هه‌موو فرۆشگەكانی خۆی له‌ چین دەکاتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئه‌پڵ هه‌موو فرۆشگەكانی خۆی له‌ چین دەکاتەوە

كۆمپانیای ئه‌پڵ، دوای ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م فرۆشگەكانی خۆی له‌  چین به‌هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخست، وا سەرلەنوێ فرۆشگەكانی به‌ شێواز و بەرنامه‌یه‌كی نوێ و تایبه‌ته‌وه‌ دەکاتەوە.

داخستنی فرۆشگەكانی کۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ چین، كه‌ هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی خۆی تێدا ده‌فرۆشت، دوای ئه‌وه‌ هات، كه‌ ئه‌م ڤایرۆسه‌ كوشنده‌یه‌ له‌و وڵاته‌ به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر بەرفراوان و مه‌ترسیدار بڵاو بووه‌وه‌ و په‌ره‌ی سه‌ند، كه‌ بووه‌ هۆی مه‌ترسیی زۆر جدی له‌سه‌ر خه‌ڵک به‌گشتی و فرۆشیاران به‌تایبه‌تی. بڕیاره‌كه‌ی ئه‌پڵ له‌سه‌ر ئه‌و بنچینەیه‌وه‌ دراوه‌، دوای ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌ندرا چین توانیویه‌تی به‌سه‌ر ئه‌م ڤایرۆسه‌دا سه‌ربكه‌وێ و پێش له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رفراوانی بگرێ و تاڕاده‌یه‌كی باش كۆنترۆڵ بكرێت، گوته‌بێژێك به‌ناوی كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕای گه‌یاند، كه‌ دووبارە هه‌موو ئه‌و فرۆشگەیانه‌ی هه‌ڵگری هێمای بازرگانیی ئه‌پڵن و پێشتر له‌ چین دایان خستبوو، دەکەنەوە.

 ژماره‌ی ئه‌و فرۆشگەیانه‌ی له چین هه‌ن و تایبه‌تن به‌ كۆمپانیای ئه‌پڵ، ده‌گاته‌ 42 فرۆشگە، ئه‌و شوێنانه‌ له ‌كاتێكدا ده‌كرێنه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ مانگێك به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا داخرابوون، فرۆشگەكان له‌ 13ی مارسه‌وه‌ بەپێی خشته‌یه‌كی ڕاگه‌یه‌ندراو و دیاریكراو له‌لایه‌ن كۆمپانیاوه‌ ڕۆژانه‌ ده‌كرێنه‌وه‌.