كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

شاعیرێکی ژن یەکەم کتێبی شیعری خۆی بڵاودەکاتەوە

مۆناکۆ ئیبراهیم خانمە نووسەری کورد یەکەمین کتێبی چاپکراوی شیعری خۆی بڵاو دەکاتەوە.


مۆناکۆ بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "ئەو دەقانەی کە لەو کتێبەدا نووسراون ئەزموونی چەند ساڵێک بەر لە ئێستان و بەبێ هیچ دەستکارییەکی ناوەڕۆکەکەیان و وێنە شعرییەکەیان بڵاو کراونەتەوە لەبەرئەوەی لای من ئەزموون پیرۆزە و نابێت بەهیچ شێوەیەک دەستکاری بکرێت و ئەو کتێبەم کردووە بە کتێبی هەوێنی یادەوەرییەکان و مێژوو و ئازاری هەموو ژنانی کورد".


گوتیشی: "دواتر ئەو پەرتوکە وەرگێڕانی بۆ دەکرێت بۆ زمانی ئەڵمانی و لە وڵاتی ئەڵمانیا نمایش دەکرێت، کتێبەکە دەرخستنی وێنە و ئازارەکانی ژنانە و لە 108 لاپەڕە پێکهاتووە و ئێستا لە کتێبخانەکاندا دەست دەکەوێت".

 

زیاتر گوتی: "ئەو دەقە شیعرانەی لەم پەرتوکەدا هەن ئەزموونی قۆناغێکی دیاریکراوە لە ڕاگوزەری ژینی ئافرەتێک، پڕن لە ئازار و مەینەتی و تەنیایی، دەشێ دەقەکانی ئەم کتێبە دەقی باڵا نەبن بەڵام دەشێ وەکو دەنگی ژنانی کوردستان بچێتە کتێبخانەی کوردییەوە".