بەرهەمەکانی شێرزاد حەسەن دەکرێنە کرمانجیی ژووروو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەرهەمەکانی شێرزاد حەسەن دەکرێنە کرمانجیی ژووروو

دەزگایەکی چاپ و پەخش لە باکووری کوردستان سەرجەم چیرۆک و رۆمانەکانی نووسەری ناوداری کورد شێرزاد حەسەن دەکاتە زاری کرمانجیی ژووروو.

 

دەزگای چاپ و پەخشی "دارا" لە ئامەدی باکووری کوردستان ڕایگەیاند کە لە داهاتوویەکی نزیکدا سەرجەم چیرۆک و رۆمانەکانی شێرزاد حەسەن دەکرێت بە زاری کرمانجیی ژووروو و بڵاودەکرێتەوە.


دەزگاکە راشیگەیاندووە کە وا بڕیارە ئەم هاوینە ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ نۆڤلێتی"حەسار و سەگەکانی باوکم" لە نووسینی شێرزاد حەسەن لە باکووری کوردستان بە ئامادەبوونی نووسەر ئەنجام بدرێ.