یەكەمین فێستیڤاڵی سینەمایی ئۆنڵاین لە هەرێمی كوردستان ساز دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

یەكەمین فێستیڤاڵی سینەمایی ئۆنڵاین لە هەرێمی كوردستان ساز دەکرێت

یەكەمین فێستیڤاڵی سینەمایی (فیلمی كۆ- ئۆنڵاین) بە شێوەی ئۆنڵاین لە هەرێمی كوردستان بەڕێوە دەچیت.

لەمبارەیەوە هونەرمەند قادر چەپك، وەك بەڕێوەبەری كاروباری فێستیڤاڵەكە بۆ بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "فێستیڤاڵی فیلمی کۆ – ئۆنلاین یەکەمین فێستیڤاڵی ئۆنڵاینە لە هەرێمی كوردستان بە هاوبەشی لەلایەن هونەرمەندی سینەماكار سەركەش محەمەد و ماڵپەڕی هونەریی كوردسینەما بەڕێوە دەچێت و ئێستاش سەرقاڵی ئامادەكارییەكانین، بۆ ئەمەش لەلایەن وێبسایتی (کوردسینەما) لە ڕۆژی ٢٠٢٠/٤/٢٣ وەك هەنگاوی یەكەم دەست كرا بە ئامادەكاری".

   گوتیشی لە فێستیڤاڵی سینەمایی (فیلمی كۆ- ئۆنڵاین) گشت ژانرێکی فیلم (درامی – کۆمیدی – ئەکشن – ڕۆمانسی – هەستبزوێن – ئاڵۆز – دۆکیۆمێنتری – ترسناک .... هتد ) وەردەگیرێت و بەپێی یاسای فێستیڤاڵ، سینەماكاران دەتوانن لەكاتی ناردنی فیلمەكانیان پابەندی ئەوە بن كە:

 - دەبێت ئەو فیلمەی بەشدار دەبێت یەکێک لە بەشی سەرەکی فیلمەکە یاخود لۆکەیشنی فیلم لە یەکێک لە پارچەکانی کوردستان بێت، واتە دەبێت دەرهێنەر خەڵکی یەکێک لە چوار پارچەی کوردستان بێت یاخود لۆکەیشنی سەرەکیی فیلم یاخود ئەکتەری سەرەکی فیلم. 

 - دەبێت گشت فیلمەکان کە بەشداریی فێستیڤاڵ دەکەن بە شێوەی (mp4) بێت و کەمترین کوالێتی دەبێت (1080) بێت، (کورتە فیلم دەبێت کەمتر بێت لە ٣٠ خولەک و فیلمی درێژ دەبێت زیاتر بێت لە ٣٠خولەک دواڕۆژیش بۆ وەرگرتنی فیلم٢٠٢٠/٥/٢٠ دەبێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد كە بەرنامە و پانێڵی تایبەت بە هونەرمەند و سینەماکاران بە شێوازی (لایڤ) لە لاپەڕەی تایبەتیی (کوردسینەما) لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، ئەنجام دەدرێن. دواتریش گشت چالاکییەكانی فێستیڤاڵ لە وێبسایتی (کوردسینەما) لە بەشی (سینەماکۆ) دادەنرێت، بۆیە گشت هونەرمەندانی سینەماکارانی ئازیز دەتوانن فیلمەکانتان بنێرن و هەریەک لە کورتە فیلم و فیلمی درێژ (تەواو).

بەڕێوەبەری كاروباری فێستیڤاڵی فیلمی كۆ- ئۆنڵاین، باسی لەوەش كرد كە لەلایەن ڕێکخەرانی فێستیڤاڵ و لیژنەی دادوەران خەڵاتی تایبەت ئامادە کراوە و هەر یەک لە براوەکان دەبنە خاوەنی خەڵاتی فێستیڤاڵ و خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ (باشترین فیلم، باشترین دەرهێنەر، باشترین سیناریۆ، باشترین ئەکتەر، باشترین دۆکیۆمێنتاری، باشترین ئەنیمەیشن، باشترین پرۆدیوسەر، باشترین مەیکئەپ ئارتیست، باشترین سینەماتۆگرافی، باشترین بەڕێوەبەری بەرهەم، باشترین مۆنتێر، باشترین موزیکژەن، باشترین لایتینگ، باشترین سپێشەڵ ئیفێکت، باشترین دەنگوەرگر)

بۆ وەرگرتنی زانیاری لەبارەی فێستیڤاڵەکە و ناردنی فیلمەکان سەردانی ئەم لینکە بکەن