مانگە دەستکردەکەی ئێران بە هەڵە پەیوەندیی بە هاووڵاتییەکی رووسییەوە دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

مانگە دەستکردەکەی ئێران بە هەڵە پەیوەندیی بە هاووڵاتییەکی رووسییەوە دەکات

ئەو مانگە دەستکردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەفتەی رابردوودا ئاراستەی بۆشایی ئاسمانی کرد، بە هەڵە پەیوەندیی بە هاووڵاتییەکی رووسییەوە دەکات.

دیمیتری پاشکۆڤ، هاووڵاتییەکی رووسییە و بۆ خۆشیی خۆی بەردەوام کار لەسەر ئامێری پەیوەندییە بێتەلەکان دەکات.

دیمیتری پاشکۆڤ بە ئاژانسی (نۆڤۆستی)ی وڵاتەکەی راگەیاندووە، پەیوەندییەکی لە مانگی دەسکردنی (نور1)ـەوە پێگەیشتووە و بەهۆیەوە تونیویەتی زانیارییەکانی مانگە دەستکردەکەی دەست بکەوێت.

هەروەک ئەو هاووڵاتییە رووسییە رایگەیاندووە، مانگە دەستکردە ئێرانییەکە پەیوەندییەکانی بە لەرەلەری 400 مێگاهێرتز دەنێرێتە سەر زەوی و هاوشێوەی ئەو مانگە دەستکردانەیە، کە لە چین و ئەوروپا دروست دەکرێن.

پاشکۆڤ ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پەیوەندییەکە زۆر ناجێگیر بووە، ئەمەش مانای وایە هێشتا ئەو مانگە دەستکردە نەکەوتووەتە سەر خولگەی خۆی و دەستی بەکارکردن نەکردووە.

رۆژی چوارشەممە 22-4-2020، سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند، مانگی دەستکردی (نور 1)، کە بۆ مەبەستی سەربازیی بەکاردێت، بە سەرکەوتوویی رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرا.