نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا ئاشکرای دەکات، له به‌ریتانیا پێنج كه‌سى به ڕه‌گه‌ز كورد به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
کاروان جەمال، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "پێنج كه‌سى به ڕه‌گه‌ز كورد، كه دانیشتووی بەریتانیا بوون، بەهۆی کۆرۆنا گیانیان لەدەست داوە".
گوتیشى: "جگه له‌و كه‌سانه‌ى گیانیان له‌ده‌ست داوه، ژماره‌یه‌ك لە کوردانی ناوچە جیاوازەکانی بەریتانیا تووشى كۆرۆنا بوون، ئێستاش لە نەخۆشخانەکانن و لەژێر چاودێری پزیشکین".
نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا باسى له‌وه‌ش كرد، زۆرتر کوردانی نیشتەجێی لەندەن و بێرمینگهام و باکووری ناوه‌ڕاستى بەریتانیا تووشی کۆرۆنا بوونە.
کاروان جەمال ئەوەشی خستە ڕوو: "ژمارەیەک لە هاووڵاتییانى هەرێمی کوردستان لە بەریتانیا گیریان خواردووە، ئێستاش لە هەوڵداین لەڕێگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کەسانە بگەڕێنینەوە بۆ هەرێمی کوردستان".
تا ئێستا (شه‌ممه 25/4/2020)، 143 هه‌زار و 464 كه‌س تووشى په‌تاى كۆرۆنا بوونه، 19 هه‌زار و 506 كه‌س به‌هۆى په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ست داوه.