کازمی نایەوێ کابینەکەی بە نیوەچڵی پێشکەش بکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کازمی نایەوێ کابینەکەی بە نیوەچڵی پێشکەش بکات

هەندێ لە پۆستە وەزاریەکان ناوماڵی شیعەکان ئاڵۆز دەکاتەوە

بڕیارە هەفتەی داهاتوو مستەفا کازمی، کاندیدی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بە فەرمی کابینەکەی بۆ متمانەدان پێشکەش بە پەرلەمان بکات، چاودێرێکی سیاسی کوردیش ئاماژە بەوە دەدات تا عێراق لە ژێر هەیمەنەی هێزی چەکداری میلیشیاکاندا بێت هەر حکوومەت و کەسایەتیەک سەرۆک وەزیران بێت دۆخی باش نابێت.

میدیا عێراقیەکان لە چەند رۆژی رابردوو لە نوسراوێکدا ناوی ژمارەیەکی زۆر لە وەزیرەکانی کابینەی مستەفا کازمیان ئاشکرا کرد، کە بە به‌پێی نووسراوه‌كه‌، بەربژێرەکانی کورد بۆ کابینەکەی کازمی پێکهاتوون لە هەریەک لە (فوئاد حسێن بۆ وه‌زیری دارایی و خالید شوانی و رزگار محەمەد ئەمین بۆ وه‌زیری داد و ڕێزان مه‌حه‌مه‌د بۆ وه‌زیری شاره‌وانی و دواتر ناوی نازەنین محه‌ممه‌د بۆ هەمان وەزارەت، وه‌زیری شاره‌وانی، بڵاوکراوەتەوە).

هەربەپێی زانیاریی میدیا عێراقییەکان، وەەزیرەکانی کانبینەی نوێی عێراق بریتین لە؛

- حارس محەمەد حەسەن، وەزیری دەرەوە

- نزار قەحتان حەسەن جەبر، وەزیری کارەبا

- عەلا مەحمود حوسێن، وەزیری گواستنەوە

- عەبدولجەبار لعێبی، وەزیری نەوت (لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە)

- کازم هێلان سەهلانی، وەزیری کار

- ئیبراهیم بەحرلعلوم، وەزیری خوێندنی باڵا

- جاسم محەمەد ئەسەدی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان

- حەسەن شەمسەدین خەتیب، وەزیری پەیوەندییەکان-

هیشام ساڵح داود، وەزیری رۆشنبیری

- جەعفەر عەللاوی، وەزیری تەندروستی (لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە)

- محەمەد شیاع سودانی، وەزیری کشتوکاڵ

- خالید بەتال، وەزیری پلاندانان

- ماهیر حەماد، وەزیری بازرگانی

- موزاحیم خەیات یان فەلاح حەمودی ئەحمەد، وەزیری پەروەردە

بەڵام وەزارەتەکانی بەرگری، ناوخۆ، لاوان،  کۆچ و پیشەسازی، تاوەکو ئێستا کاندیدەکانیان نادیارە و بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز) کازمی لەگەڵ ئەوەدایە حکوومەتەکەی بە نیوەچڵی پێشکەش نەکات و هەموو پۆستە وەزارییەکان پڕ بکرێنەوە.

سەلیم عوسمان، چاودێری سیاسیی کورد بە (باسنیوز)ی راگەیاند، حکوومەت بە نیوچڵی سەرکەوتوو نابێت، یان هەمووان بڵێن رازین و رێکنەکەون، ئەی کەوابێت حکوومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی چی خراپ بووە؟، گوتیشی ”پێکهاتەی ئێستای عێراق وایە، کە بە هیچ کەسێک زەحمەتە چاک بێت، چونکە تا لە ژێر هەیمەنەی میلیشیاکاندا بێت کە ئەمریکایان بەگیرهێناوە، ئەوە هیچ حسابێك بۆ مستەفا کازمی و ئەوانی تر ناکەن، بێگومان لە هەر ئان و ساتێکدا دۆخەکە لەبارە بۆ تێکچوون و ئاڵۆزی“.