بەڤیدیۆ.. قوتابییەکی میسری: حکوومەتی کوردستان لە وڵاتەکەی من باشتر خەڵکی خۆی دەپارێزێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. قوتابییەکی میسری: حکوومەتی کوردستان لە وڵاتەکەی من باشتر خەڵکی خۆی دەپارێزێت

کچە قوتابییەکی میسری بە گریانەوە گلەیی لە دەسەڵاتدارانی وڵاتەکەی دەکات و رایدەگەیەنێت، کوردستان باشتر لە میسر خەڵکی خۆی دەپارێزێت.

ئەو کچە قوتابییە لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا باس لەوە دەکات، کە ئەو و کچێکی خزمی لەگەڵ کچە کوردێکی خەڵکی هەرێمی کوردستان، قوتابی بەشی ددانسازیی زانکۆن لە ئەرمینیا.

ئەو کچە لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا باس لەوە دەکات، کە هەرسێکیان نوێنەرایەتیی وڵاتەکەیان ئاگادار کردووەتەوە و داوایان کردووە بۆ پاراستنیان لە پەتای کۆرۆنا بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکانیان.

هەروەک ئەو کچە دەڵێ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان کچە کوردەکەی گەڕاندووەتەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی میسر گوێ بە داواکاریی دوو هاووڵاتییەکەی ولاتی خۆیان نادەن.

کچە میسرییەکە بە گریانەوە دەڵێ، حکوومەتی کوردستان باشتر لە حکوومەتی میسر، خەمی خەڵکی خۆیەتی و دەیپارێزێت.

دوای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە راسپاردەی مەسرور بارزانیی سەرۆکی حکوومەت و بۆ پاراستنی ئەو قوتابییانە، بڕیاری گەڕاندنەوەی هەموو ئەو قوتابییانەی هەرێمی کوردستانی دا، کە لە وڵاتانی جیهان دەخوێنن.

{mp4}598752{/mp4}