ئەڵمانیا.. چەکدارێکی داعش بەهۆی کوشتنی منداڵێکی کوردی ئێزدی دادگایی دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئەڵمانیا.. چەکدارێکی داعش بەهۆی کوشتنی منداڵێکی کوردی ئێزدی دادگایی دەکرێ

چەکدارێکی پێشووی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بە تاوانی کوشتنی منداڵێکی کوردی ئێزدی، دادگایی دەکرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ هەینی 24-4-2020، چەکدارێکی پێشووی داعش بەناوی تەها ج. (تەمەن 37 ساڵ)، لە دادگای فرانکفۆرت دادگایی بکرێ.

دادگاکەی ئەڵمانیا بەهۆی کوشتنی منداڵێکی کوردی ئێزدی، ئەنجامدانی تاوانی جەنگ و تاوانی دژەمرۆڤایەتی و قاچاغچێتی، ئەو چەکدارەی پێشووی داعش، کە بە رەگەز عێراقییە، دادگایی بکات.

بەپێی زانیارییەکانی کەیسی تەها لە دادگاکەی ئەڵمانیا، ئەو  توندڕەوە عێراقییە لە ساڵی 2013 پەیوەندیی بە داعشەوە کردووە و تا ساڵی 2018 لە عێراق، سووریا و تورکیا کاری بۆ ئەو رێکخراوە تیرۆریستییە کردووە.

لەبارەی تاوانەکانی ئەو چەکدارەی پێشووی داعش دژی کوردانی ئێزدی، دادگای ئەڵمانی رایگەیاندووە، (تەها ج.) لە ساڵی 2015 ژنێکی کوردی ئیزدیبە منداڵێکی کچی تەمەن پێنج ساڵانەوە کردووەتە موڵکی خۆی و دواتر جگە لە کوشتنی منداڵەکە، دەیان تاوانی دەرهەق بەو ژنە ئەنجام داوە.