لە یادی دروستکردنی یوتیوبدا یەکەم ڤیدیۆی ناو یوتیوب لە (باسنیوز) ببینە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

لە یادی دروستکردنی یوتیوبدا یەکەم ڤیدیۆی ناو یوتیوب لە (باسنیوز) ببینە

رۆژی 23-4-2005، بۆ یەکەمجار ماڵپەڕی یوتیوبدا دەستی بەکار کرد و یەکەم گرتە ڤیدیۆیی تێدا بڵاو کرایەوە.

لە رۆژی  14-2-2005، سێ گەنجی ئەمریکی بە ناوەکانی جاوید کەریم، چاد هێرلی و ستیڤ چین، ماڵپەڕی یوتیوبیان دروست کرد و دواتر لە ساڵی 2006، بە یەک ملیۆن و 650 هەزار دۆلار ماڵپەڕەکەیان فرۆشتە کۆمپانیای گوگڵ.

گرتە ڤیدیۆییەکە لەلایەن جاوید کەریم، کە گەنجێکی ئەمریکیی بە رەگەز بەنگلادیشی بوو، لە باخچەیەکی ئاژەڵان تۆمار کرا و لە یوتیوبدا بڵاو کرایەوە.

ئەو گرتە ڤیدیۆییە، کە بە ناونیشانی من لە باخچەی ئاژەڵاندا (Me ar the zoo) بڵاو کرایەوە، تا ئێستا 90 ملیۆن و 547 هەزار و 864 کەس بینیویانە، یەکەم گرتە ڤیدیۆیی بوو لەو ماڵپەڕەدا بڵاو کرایەوە.