به‌مه‌به‌ستی به‌رچاوڕوونی فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان، شاندی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان دەچێتە په‌رله‌مان.
ئومێد خۆشناو سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی بۆ (باس‌نیوز) ڕایگه‌یاند: "ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ٢٦ی ٤ی ٢٠٢٠، کاتژمێر ١١ی پێش نیوەرۆ شاندی حکوومه‌ت دێنه په‌رله‌مان و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م سه‌رۆک فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان کۆده‌بنه‌وه.
ئەوەشی خستە روو، ته‌وه‌ره‌کانی کۆبوونه‌وه بریتییه له به‌رچاوڕوونی دانوستانه‌کان و دوایین پێشهاته‌کان و ئه‌نجامی دیدار و کۆبوونه‌وه‌کانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردووی شاندی حکوومه‌ت له به‌غدا.
گوتیشی: "بابه‌تی بوودجه‌ی هه‌رێمی کوردستان و شایستەکانی هه‌رێم و کێشه‌ی ناوچه کوردستانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم وهه‌نگاوه‌کانی پێکهێنانی حکوومه‌تی عێراق و بابه‌تی نه‌وت گفتوگۆی لە‌باره‌وه ده‌کرێ".