شیراز جەلال: بەشداریم لە زنجیرە درامایەکی نوێ کردووە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

شیراز جەلال: بەشداریم لە زنجیرە درامایەکی نوێ کردووە

 

شیراز جەلال، خانمە ئەکتەری کورد، باسی بەشداریکردنی لە چەند کارێکی نوێی ھونەری دەکات و دەڵێ: "بۆ مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵ بەشداریم لە زنجرەیە درامایەکى نوێدا کردووە".

شیراز جه‌لال بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەشداریم لە زنجیرە درامای (پەلکەزێڕینە) کردووە، کە لە مانگی ڕەمەزانی ئەمساڵدا پەخش دەکرێت، ھەروەھا دوو کاری دیکەی ھونەریم لەبەردەستە، دوای نەمانی کۆرۆنا بەشدارییان تێدا دەکەم، ھیوادارم پەتای کۆرۆنا نەمێنێت و دەست بە ژیانی ئاسایی خۆمان بکەینەوە".

ئەو خانمە ئەکتەرە ئاشکراشی کرد، کە بەشداری لە فیلمێکی سینەماییدا کردووە، بەڵام دەڵێ: "جارێ نامەوێت ناوی فیلمەکە ئاشکرا بکەم، چونکە کارەکانی زۆر ماوە تا تەواو ببێت".