كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

نێتفلێكس بەشێك لە بەرنامەكانی بەخۆڕایی دەكات

 

كەناڵی پەخشی نێتفلێكس بڕیاریداوە داوە بەشێك لە بەرنامە فێركارییەكانی بكاتە بە خۆرایی.

ڕۆژی هەینی ڕابردوودا كەناڵی پەخشتی نێتفكیس ڕاگەیاند لەمەودا ئەو بەرنامە و فیلمانەی كە پەیوەندییان هەیە بواری پەروەردەییە و فێركارییەوە دەیكاتە بەخۆرایی و لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب بڵاویان دەكاتەوە.

نێتفلێكس ڕاشیگەیاندووە هۆكارەی ئەو بڕیارەیان لەسەر داواكای بەشێك لە مامۆستایان بووە، چونكە لە ئێستادا زۆربەی قوتابخانەكان لە جیهاندا داخراون قوتابیان لە ماڵەوە بە شێوەیی ئۆنلاین وانەكانیان دەخوێن.

دامەزراوەی ئاماری ئەلیكترۆنی جیهانی (ئەبتۆبیا)ش ڕایگەیاندووە لە سێ مانگی یەكەمی ئەمساڵدا ئەپیلیكەیشتنی نێتفلێكس زۆرترین جار دابەزێنراوە، بەڵام لەلایەن منداڵانەوە تا ئێستاش ماڵپەری یوتوب یەكەمینە بۆ تەماشاكردنی ڤیدیۆكان.