کتێبی مردن لەپێناو ئایدیاکاندا چاپ و بڵاو‌ کرایەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کتێبی مردن لەپێناو ئایدیاکاندا چاپ و بڵاو‌ کرایەوە

کتێبی (مردن لەپێناو ئایدیاکاندا) کە لە نووسینی ''کۆستیکا براداتان'' ە لەلایەن "نەبەز سەمەد"ەوە لە زمانی ئینگلیزییەوە کراوەتەوە کوردی و چاپ و بڵاو کرایەوە.

نەبەز سەمەد وەرگێڕی کتێبەکە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "ئەو کتێبە کتێبێکی فەلسەفییە و باس لە مردنی فەیلەسووفەکان دەکات لەپێناوی ئایدیاکانیاندا.

گوتیشی: "کتێبەکەم بە ئاگاداریی نووسەر بۆ زمانی کوردی وەرگێڕاوە و کە ٣٣٢ لاپەڕەیە و دوای دوو ساڵ کارکردنم تێیدا لە سلێمانی چاپ کرا و ناوەڕۆکەکەی کتێبەکە لەبارەی ئەو فەیلەسووفانەیە کە لەپێناو فەلسەفە و ئایدیاکانیاندا مردوون، ئەشکەنجە و زیندانی کراون".

ڕوونیشی کردەوە بەدەر لەو کتێبە دوو ساڵ لەمەوبەر کتێبی ''ھزراندنی ھونەر''ی "ئەنتۆنی ڤان دێن برامبۆشی"م لە ئینگلیزییەوە کردووە بە کوردی و بڵاوم کردووەتەوە.