ئایا ئێران ژمارەی راستەقینەی قوربانیانی کۆرۆنای شاردووەتەوە؟
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

ئایا ئێران ژمارەی راستەقینەی قوربانیانی کۆرۆنای شاردووەتەوە؟

بەپێی چەند گرتە ڤیدیۆیەک کەلە ئێران بڵاو بووەتەوە، گۆڕهەڵكەنێك دیارە و دەیان تەرمی مردوان پیشان دەدات، كە هەندێكیان بە كفنی سپی پێچراون، دەڵێت: "ئەم بەیانییە كۆتاییمان بەم تەرمانە هێنا"، ئینجا تەرمگەلێکی لەکفنپێچراوی دیكەی رەش بەدیار دەكەون، كە لەسەر زەوی بە شێوەیەكی هەڕەمەكی هەڵدراونەتەوە بۆ لەگۆڕنان.

دواتر كامیرەمانەكە لە ژوورێكەوە دەچێتە ژوورێكی‌تر، لەوێش بەهەمان شێوە تەرمی كەڵەكەکراو بەدیار دەكەوێت، هەتا چاو هەتەر بکا تەرم ریز كراون. ئینجا گرتەڤیدیۆییەكی تر لە گۆڕستانی سەرەكیی شاری" قوم" بەدیار دەكەوێت، كە بۆ یەكەمجار لە ئێران بۆتە كانگای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. گۆڕهەڵكەنەكە لەم گرتە ڤیدیۆییەدا دەڵێت: "هەموو تەرمەكان لە قوربانیانی ڤایرۆسی كۆرۆنان"، بەڵام بی‌بی‌سی لێكۆڵینەوە لە راستیی قسەكان بكات. بەڵام لە قسەكانی دوایی سەرنجی بینەرانی ئەنتەرنێت بۆ لای خۆی رادەكێشێت، كە دەڵێت پێنج شەش رۆژە هەندێك لەو تەرمانە لە پزیشکی دادن.

لە گرتە ڤیدیۆییەكە و قسەو باسی ناویدا راستییەكی گرنگتر بەدیار دەكەوێت، كە ئێران بە زەحمەت توانیویەتی مامەڵە لەگەڵ ئەو ژمارە زۆرەە بكات، كە بوونتە قوربانیی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كە رەنگە زۆر لەو ژمارەیە زیاتر بێت، کە دەسەڵاتداران دانیان پێدا ناوە.

 

ئایا ڤایرۆسەكە لە مردوانەوە دەگوازرێتەوە؟

وڵاتێكی‌تر نییە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەكوو ئێران زیانی پەتای كۆڤید ـ 19ی پێكەوتبێت، لەمبارەیەوە بە زەحمەت زانیاریی ورد لە ئێران دەست دەكەوێت، بەڵام زۆر لە بڵاوكراوەكانی ئەنتەرنێت ئەوە بەدیار دەكەوێت، كە پزیشکی داد و ساردكەرەوەكانی وڵات تژین لە تەرمی قوربانیانی كۆرۆنا. هۆیەكەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، مردووشۆرەكان رەتیان كردووەتەوە قوربانیانی كۆڤید ـ 19 ، بشۆن.

ئەو خانمانەی سەرپەرشتی شۆردنی مردووان دەكەن

لە هەندێك لەو شوێنانەی مردووەكانی لێ تەشریح دەكرێ لەجیاتی مردووشۆرەكان هەندێك قوتابیی كۆلێژەكان خۆبەخشانە ئەم ئەركە رادەپەڕێنن. لە كاتێكدا پێناچێت ڤایرۆسەكە لە مردوانەوە بگوازرێتەوە بۆ زیندوان، رێكخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەداتە خەڵك بە هۆشدارییەوە كاروباری مردووەكان راپەڕێنن، چونكە هێشتا شتێكی زۆر لە ڤایرۆسەكە نازانرێت. بۆ نموونە: لە ئیتاڵیا، لەگەڵ ئەوەشدا ڤایرۆسەكە لە مردوانەوە ناگوازرێتەوە، بەڵام هێشتا توانای ئەوە ماوە لەسەر جلوبەرگەكانیان بژیت. بۆیە تەرمەكان لەناو كیسە مەحكەم دەكرێت.

پەرچەكرداری دەسەڵاتدارانی ئێران چۆنە؟

پاش بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەكە توندڕەوكان خێرا وێنەگرەكەیان دەستگیر كرد، ئینجا دەسەڵاتداران رای گشتییان دڵنیا كردەوە، كە هەموو لاشە و تەرمەكان بەپێی دابونەریتی ئیسلامی نێژراون. بەپێی شەریعەتی ئیسلامی دەبێت مردوو بە خێرایی بشۆردرێت و بشاردرێتەوە.

لە سەرەتای مانگی ئادادا، رابەری باڵای ئێران خامنەیی، رای گەیاند، كە دەبێت قوربانیانی كۆڤید ـ 19، لە رووی شۆردن و كفن و نوێژكردن لەسەریان و کاتی ناشتنیان، وەك هەر مردوویێكی‌تر مامەڵەیان لەگەڵدا بكرێت.

بۆ ئارامكردنەوەی ئەو توڕەییەی، كە پاش بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەكە سەری هەڵدا، پێگەكانی ئەنتەرنێت سەر بە گرووپە توندڕەوەكان جەختیان لە كۆمەڵە خۆبەخشییەك كردەوە، كە مردوو دەشۆن و ناویان لە خۆیان ناوە"خانمانی كۆرۆنا"، كە ئەمانیش كۆمەڵە خۆبەخشێكن لە شاری قوم. هۆكارەكانی راگەیاندنی حكوومەت وێنەیانی گرت بەو پێیەی كۆمەڵە ئافرەتێكی ئازان، ئەركیان ئامادەكردنی تەرمەكانە بۆ ناشتن. خۆبەخشەكان دەڵێن: "كاتێك تەرمی كوڕ و كچە گەنجەكان دەشۆن وەك دەربڕینی هاوخەمیی خۆیان بە هەموو هێزی خۆیان هاوار دەكەن و خۆیان بۆ شۆردنی تەرمێكی تر ئامادە دەكەن. جێی باسە لە پشتیان نووسراوە، " ئەگەر ئازایەتی شێرت نییە، ناتوانی خۆشەویستی بكەیت".

بەهۆی تژیبوونی نەخۆشەكانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە نەخۆشخانەكان ناتوانن چیتر پێشوازی لە نەخۆشەكان بكەن. حكوومەت رووبەڕووی پرسیارگەلێك بووەتەوە، تۆ بڵێی خۆی بەرپرس بێت لە بنبەستبوونی قەیرانەكەدا.

مەودای خراپی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لە ئێران دا چەندە؟

بەپێی ئامارە رەسمییەكانی حكوومەت، زیاتر لە 76 هەزار كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسەكە بووە و لەوانە  چوار هەزار و 777 كەسیش مردوون. بەڵام كۆمەڵە توێژەرێكی ئێرانی، كە لە ئەمریكا دادەنیشن پێیان وایە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر لەوە زیاترە. جگە لە پشتبەستن بە ئاماری حكوومەت، ئەو توێژەرانی پەیمانگەی" ماساتچوستس" بۆ تەكنۆلۆجیا و" ڤێرجینیا تك" نموونەیەك لە سیناریۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكە باس دەكەن.

بەپێی مەزەندەكانیان تا 20 ی ئادار، زیاتر لە 15 هەزار كەس گیانیان لەدەست داوە، رەنگە ژمارەی تووشبووانیش نزیكەی ملیۆنێك كەس بن. ئەمەش دە هێندەی ژمارە فەرمییەكانە، كە لە هەمان رۆژدا 1433 حاڵەتی مردن و 20 هەزار تووشبوو بووە. ناكرێت بە شێوەیەكی ورد قەبارەی ئەو كێشەیە بزانرێت، كە رووبەڕووی ئێران بووەتەوە. بەڵام راستییەكان لەگەڵ مردووەكاندا دەچنە ژێر گڵەوە، كە لە هەندێك حاڵەتدا گۆڕی بەكۆمەڵ هەڵدەكەنرێت بۆ مردووەكان. پزیشكێك لە مازندەران، باكووری ئێران، بۆ بی‌بی‌سی دەڵێ، شارەزایانی سەلامەتی گشتی سەردانی ناوچەكەی كردووە بۆ چاودێریكردنی پرۆسەی ناشتنەكان، كە بەرپرسان دەڵێن كارڕایێكە بۆ پاككردنەوە و نەهێشتنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە. پزیشكەكە، گوتیشی: "لەگەڵ ئەوەشدا، كە بەیاننامەی وەفاتی قوربانیان ئاماژە بەهۆی مردنەكە دەكات، كە هەندێك جەڵتەی دڵ، یان ئەنفلەوەنازا، بەڵام ئامادەبوونی ئەو شارەزایانە جەخت لە هەقیقەتی وەفاتەكان دەكات، كە ڤایرۆسی كۆڤید ـ 19، ن.

هەندێك لە خێزانەكان، دەڵێن هیچ شتێك لەبارەی شوێنی ناشتنی مردووەكانیان نازانن و دەڵێن، پێیان وتووین چ كاتێك قەیرانەكە تەواو بوو پێیان دەڵێن تا بتوانن سەردانی گۆڕی مردووەكانیان بكەن. پیاوانی ئایینی دڵنەواییان دەكەن، كە بە رێزەوە مامەڵە لەگەڵ مردووەكانیان دەكەن و بەپێی شەریعەتی ئیسلامی دەیاننێژن.

سەرچاوە: عەرەبییە نیوز