پێشنیازێکی تایبەت بە کەمکردنەوەی باج لەسەر کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئاراستەی حکوومەت دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

پێشنیازێکی تایبەت بە کەمکردنەوەی باج لەسەر کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئاراستەی حکوومەت دەکرێت


دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات، کە دوای ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان پێشنیارێک تایبەت بە کەمکردنەوەی باج و ڕسومات لەسەر کۆمپانیا گەشتیارییەکان ئاڕاستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێت.


نادر ڕۆستی گوتەبێژی دەستەی گشتی گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: "کۆمپانیا گەشتیارییەکان کە گەشتیار دەهێنن بۆ هەرێمی کوردستان زیاتر ئەو کۆمپانیایانەن کە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان گەشتیار دەهێنن و کۆمپانیای ناوچەکانی خوار و ناوەڕاستی عێران و لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە هاوکاری ناکرێن، بەڵام ئەو کۆمپانیایانەی کە لە هەرێمی کوردستانن و گەشتیار بۆ دەرەوەی وڵات دەبەن زیانێکی زۆرییان پێگەیشتووە لە ڕووی گەشتیارییەوە و زیان بە سەرجەم ناوچە گەشتیارییەکان و هاوینەهەوار و هۆتێل و ڕێستورانت و کافێکان گەیشتووە، بەڵام ئێستا هیچ بڕیارێک بۆ قەرەبووکردنەوەیان نیە".


ڕاشیگەیاند: "ئێمە وەکو دەستەی گەشتوگوزار دوای خەمڵاندنی زەرەر و زیانەکان کە ئەوەش دوای کۆتایی هاتنی قەدەغەی هاتوچۆ و ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی هەرێمی کوردستان دەتوانین بزانین زەرەر و زیانەکان چین لەسەر ناوچە گەشتیارییەکان، ئەو کات پێشنیاری کەمکردنەوەی باج و ڕسومات ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین لەوێشەوە بۆ حکوومەت بۆئەوەی ئەو کۆمپانیایانە لانیکەم قەرەبووی بەشێک لە زیانەکانیانی پێبکەنەوە".