كاتى نمایشكردنى فیلمی سینه‌مایی (كاكه‌م ئه‌زانێ) ڕاده‌گه‌یه‌نرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

كاتى نمایشكردنى فیلمی سینه‌مایی (كاكه‌م ئه‌زانێ) ڕاده‌گه‌یه‌نرێت

 

ئاماده‌كارى فیلمی سینه‌مایی (كاكه‌م ئه‌زانێ)، زانیاریی نوێ له‌باره‌ى كاتى نمیشكردنى فیلمه‌كه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

سه‌ردار سوهرابی، ئاماده‌كاری فیلمه‌كه‌ به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "سه‌رجه‌م كاره‌كانی فیلمه‌ سینه‌ماییه‌كه‌ ته‌واو بوونه‌، ئێستا بۆ نمایشكردن ئاماده‌یه‌، بڕیارمان داوه‌ دوای نه‌مانی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، بۆ یه‌كه‌مجار له‌ سینه‌ماكانی هه‌رێمی كوردستان نمایشی بكه‌ین".

له‌ فیلمه‌كه‌دا چه‌ندین ئه‌كته‌ری كۆمیدیی هه‌رێمی كوردستان و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شدارییان كردووه‌، دیارترینیان عیرفانى وه‌ستا محه‌مه‌د و دڵسۆز ماوه‌تى و چه‌ند ئه‌كته‌رێكی دیكه‌، فیلمه‌كه‌ له‌ سلێمانی و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان وێنه‌ی گیراوه‌، چه‌ند هونه‌رمه‌ندێك له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاری به‌رهه‌مهێنانیان بۆ كردووه‌، سوهرابی ده‌ڵێت: "مه‌به‌ستمانه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ سینه‌ماكانی هه‌رێمی كوردستان نمایشی بكه‌ین، دواتر له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش نمایشی ده‌كه‌ین".

فیلمه‌ سینه‌ماییه‌كه‌ له‌ ساڵی 2019دا كاری وێنه‌گرتنی بۆ كراوه‌، باس له‌ كوڕێكی خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كات، به‌هۆی عاشقبوونی ده‌چێته‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان.