به‌ڤیدیۆ.. هونه‌رمه‌ند ناسر حه‌سه‌ن باسی زنجیره‌ درامای ژاڵه‌ ده‌كات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

به‌ڤیدیۆ.. هونه‌رمه‌ند ناسر حه‌سه‌ن باسی زنجیره‌ درامای ژاڵه‌ ده‌كات

 

ناسر حه‌سه‌ن، ده‌رهێنه‌ری به‌ ئه‌زموونی كورد، به‌بۆنه‌ی 35 ساڵ تێپه‌ربوون به‌سه‌ر وێنه‌گرتنی زنجیره‌ درامای ژاڵه‌، ده‌یه‌وێت كارێكی دۆكیۆمێنتاری له‌سه‌ر ئه‌و درامایه‌ بكات.

ناسر حه‌سه‌ن له‌ هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی، له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، په‌یامێكی ڤیدیۆیی بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و باسی 35 ساڵ تێپه‌ربوون به‌سه‌ر وێنه‌گرتنی زنجیره‌ درامای ژاڵه‌ ده‌كات، كه‌ خۆى كاری ده‌رهێنانی بۆ دراماكه‌ كردووه‌ و ده‌ڵێت: "زنجیره‌ دراماى ژاڵه‌ له‌ ساڵی 1985دا له‌ گونده‌كانی كانی گۆمه‌ و كه‌نده‌ سووره‌ به‌رهه‌م هات، به‌بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی 35 ساڵ به‌سه‌ر وێنه‌گرتنی درامای ژاڵه‌، ده‌مانه‌وێت كارێكی دۆكیۆمێنتاری دروست بكه‌ین، جگه‌ له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌ به‌شدارییان تێدا كردووه‌، مه‌به‌ستمانه‌ خه‌ڵكی ئه‌و دوو گونده‌ش بدوێنین كه‌ چۆن ئه‌و زنجیره‌ درامایه‌ به‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ به‌رهه‌م هات و ئه‌وانه‌ی له‌ ژیان ماون باسی كاته‌كانی وێنه‌گرتنی دراماكه‌ بكه‌ن".

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ كه‌ كاری ده‌رهێنانی بۆ زنجیره‌ دراماكانی (مه‌می ئالان و كه‌ركووك چوار)یش كردووه‌، وه‌ك خۆی باسی ده‌كات ده‌یه‌وێت كارێك بكات كاره‌كته‌ره‌كانی درامای ژاڵه‌ له‌و گونده‌ی كه‌ دراماكه‌ی لێ وێنه‌گیرا كۆ بكاته‌وه‌، ده‌ڵێ: "هه‌ندێكیان له‌ ژیان نه‌ماون و هه‌ندێكیان ماون و ته‌مه‌نیان هه‌ڵكشاوه‌، ده‌مانه‌وێت بپرسین بۆ تاوه‌كوو ئێستا دراماكه‌ له‌ مێشكی خه‌ڵكدا ماوه‌ته‌وه‌".

زنجیره‌ درامای ژاڵه‌، به‌ یه‌كێك له‌ پڕبینه‌رترین دراماكان داده‌نرێت كه‌ له‌ ساڵی 1986دا په‌خش كرا، به‌شێك له‌ گرته‌ و چیڕۆكه‌كان و كاره‌كته‌ره‌كانی دراماكه‌، تاوه‌كوو ئێستاش له‌نێو بیر و هزری خه‌ڵكدا ماونه‌ته‌وه‌.