کۆیە.. لەبارەی خانووە شوێنەوارییەکانەوە داواکارییەک ئاراستەی حکوومەت دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتور و هونه‌ر
×

کۆیە.. لەبارەی خانووە شوێنەوارییەکانەوە داواکارییەک ئاراستەی حکوومەت دەکرێت

"خانووی مەلای گەورەی کۆیە ڕووخاوە"

بەڕێوەبەری بنکەی شوێنەواری کۆیە ڕای گەیاند کە چەند خانوویەکی شوێنەواری کۆیە ڕووخاون و لەو ڕوەوە داواکارییەک ئاراستەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان دەکات.

سەرکەوت سۆفی، بەڕێوەبەری بنکەی شوێنەواری کۆیە بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "لەناو شاری کۆیە ٨٥ خانووی شوێنەواری دێرین ھەن کە زۆربەیان ھی کەسایەتییە بەناوبانگەکانی سنووری کۆیەن و بەداخەوە بەھۆی بایەخپێندان و نەبوونی بودجەی پێویست بۆ ئەو بابەتە، زۆربەیان ڕووخاون، لەوانە لەو ڕۆژانە خانووی مەلای گەورەی کۆیە ڕووخاوە".

گوتیشی: "ئێمە ئەندازیاری ئامادەکردنی دیزاین و نۆژەنکردنەوەی تەواوی خانووەکانمان ھەیە و ئەوەی گرفتە نەبوونی بودجەیە بۆ نۆژەنکردنەوەیان، بۆ ئەو مەبەستە داواکاریمان داوەتە وەزارەتی شارەوانی و بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەوار و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە".

سەرکەوت سۆفی ھۆشداریشی دا ئەگەر بودجە بۆ نۆژەنکردنەوەیان تەرخان نەکرێت لە ماوەی چەند ساڵی دیکەدا تەواوی ئەو خانووە شوێنەوارییانە لەناو دەچن و بەوەش زیانێکی زۆر بەر کەرتی شوێنەواریی سنوورەکە دەکەوێت".